27 ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب-دا تێدەپەڕێت
کوردستان 10:06 AM - 2023-08-31
ئەرشیف
چوونی سوپای عیراق بۆ ناو باڵەخانەی پەرلەمانی كوردستان
رۆژی 31 ی ئابی ساڵی 1996، رۆژێكی رەشە لە مێژووی گەلی كوردستاندا، زامێكی سەختی ساڕێژنەبووە لە جەستەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی ئێمەدا لە جەرگەی پایتەخت و دوای كەمتر لە شەش ساڵ لە ئەزموونی حوكمڕانی و ئازادی وڵاتەكەماندا.
31ی ئاب، رۆژی رەشی هانابردن بۆ رژێمی بەعس
رۆژی 31ی ئاب، رۆژی رەشی هانابردنە بۆ سوپای رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ كە بە بەرچاوی كامێراكانی دونیاوە تانك و دەبابەكانی سوپای سەددام بە داخەوەش بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزێكی كوردی، پارتی دیموكراتی كوردستان، كەوتنە كێوماڵی پایتەختی خەونی كورد و داگیركردنی، لەم پەلامارە نەگریسەدا دەیان و سەدان پێشمەرگە و تێكۆشەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرەنگاری هێزە هاوبەشەكاندا شەهیدبوون و زامدار كەوتنەوە و بوونە شاهیدی سەنگەربەندی هەمیشە نیشتمانی و نەتەوەیی یەكێتییەكەیان، لە رێی رزگاریی وڵاتەكەمان و لە رێی بەرەنگاربوونەوەی سوپای دوژمن، سوپای ئەنفال و كیمیابارانكردندا، كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە پایتەختی كوردستان و لایەنگرانی بەشێك لە هێزە سیاسییەكانی كوردستان و تەنانەت ئۆپۆزسیۆنی ئەو كاتەی عیراقیش زیان و تەلەفێكی بەرچاویان بەركەوت.
وەك هەر داگیركردنێكی تر لە مێژوودا، داگیركردنی پایتەخت لە 31ی ئابی 1996 بووە باعیسی ماڵوێرانی و تاڵان و برۆ و تەلەفی گیانی و ماددی زۆر، ماڵ و حاڵی خەڵك و كار و كەسابەتیان بە تاڵان براو سەرەنجام كۆچ و رەو و ئاوارەییەكی زۆری ناوخۆیی و دەرەوەی بەدواوە بوو، گەنجانی وڵاتەكەمان دڵیان لە نیشتمان تۆرا و زۆرێكیان سەریان هەڵگرت و خۆخواردنەوە و بێئومێدی، لێكترازان و گەمارۆی سیاسی و ئابووری بووەوە بژاردەیەكی ناخۆش لە بەردەم كوردستانیاندا.
31ی ئاب كردەیەكی ناپاك و ناجۆری سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی بوو
ئۆپەراسیۆنی داگیركردنی هەولێر هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی و ئەمنی نەبوو، بۆ دەركردنی هێزێكی سیاسی وەكو یەكێتی كە هێزی سەرەكیی راپەڕینی كوردستان و رزگاركردنی هەولێری پایتەخت بوو، تەنها فەسڵێكی خەمناك نەبوو لە فەسڵە دوور و درێژەكانی شەڕی نەگریسی ناوخۆ، تەنها ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی نەبوو بۆ وەرگرتنەوەی شارێك لە هێزێكی سیاسی و پێشكەشكردنی بە هێزێكی تر، بەڵكو 31 ی ئاب كردەیەكی ناپاك و ناجۆری سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی ئەوتۆ بوو، كە گورزی توندی لە ئیعتیبار و مۆراڵی ئەزموونی حوكمڕانی و خەسڵەتی دیموكراتی و ئازادیخوازی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان دا، حوجەت و بەهانەی كوردایەتی زەعیف كرد كە پەیامی وا بوو بۆ جیهان خەبات لە دژی فاشیزم و ستەمكاریی بەعس و رژێمەكەی دەكات، هەمووی چەند ساڵێك بوو گەلەكەمان لە بەشێكی رزگاری نیشتماندا ئەزموونێكی خۆبەڕێوەبردنی پیادە كردبوو، پەرلەمان و حكومەتی لە پایتەخت دامەزراندبوو و چاوی لە پشتیوانی ئازادیخوازانی دونیا بوو كە هاوكاریی بكەن و لە تەنگانەی ئەنفال و كیمیاباراندا دەریبێنن.
چاوی لەوە بوو هاوكاریی بكەن لە تێپەڕاندنی گەمارۆی ئابووری و سیاسی كە بە سەریا سەپێنرابوو و وێستگەی شەڕی نەگریسی ناوخۆیی بۆ بپێچنەوە، تا هێزی سیاسەتی كوردستان و حزب و لایەنەكانی پێكەوە بن لە بەرەنگاریی دیكتاتۆری سەددام و رزگاركردنی ماتەبەقای كوردستان و عیراق لە دەستی ستەمكاریی بەعس، كەچی بەداخەوە هاوپەیمانێتی لەگەڵ سوپای بەعس كارێكی كرد هەموو كاغەزەكان تێكەڵ ببێت و بە بەرچاوی دونیاوە بێچارەیی گەلەكەمان و زامداریی بزووتنەوە ئازادیخوازییەكەی بووە وێنەی باو لە كایەی میدیای دونیا و راڕەوەكانی سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا.
31ی ئاب، رۆژی برینداركردنی دڵی نیشتمان و كوردایەتی و كوردەواری
31 ی ئاب هەر كارەساتی جەرگبڕی شەهیدبوونی دەیان و سەدان پێشمەرگە و تێكۆشەری یەكێتی و میللەتەكەمان نەبوو كە بێ پەروا هەمیشە ئامادەی قوربانیدان بوون، بەڵكو دڵی نیشتمان و كوردایەتی و كوردەواری بریندار كرد و زەخمێكی وای لە جەستەی وڵاتەكەمان دروستكرد، كە بە خەرجی و تێچووییەكی زۆرەوە لەسەر هەموومان كەوت، چونكە هاوسەنگیی هێز و یەكلاكردنەوەی ململانێی ناوخۆیی لەو كاتەدا ئەوەی نەدەهێنا مۆراڵی كوردایەتی و بەهای نرخەكانی كوردەواری وا پێشێل بكرێت، پێشێلكردنێكی وا كە دوای 24 ساڵیش و هاتنەكایەی سەدەیەكی نوێ لە ژیانی نەتەوەكەمان، هێشتا ئاسەوار و میراتەكەی ماوە. هێشتا قوڵپدەدا و كۆششێكی زۆری دەوێت بۆ چارەسەركردنی.
رەنگە تەگبیرەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی 31ی ئاب و جێبەجێكردنی كات و سات و سەودایەكی ئەوتۆی نەویستبێت بۆ سازكردن و بەرپاكردنی، بەڵام ئاسەوارە خراپەكانی، دەرد و بەڵاكانی لە شەڕی ناوخۆ و بێ باوەڕی و كاردانەوە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی زۆری ویست تا كەمێك و تۆزێك لەو زامە، لەبەر خاتری میللەتەكەمان، لەبەر خاتری قوربانی و شەهیدەكانی لە هەموو وێستگەكان، بە وێستگەی 31ی ئابیشەوە، ساڕێژ ببێت و مەسەلەی رەوای میللەتەكەمان، ویستی ئەزموونی دیموكراتی و مافە نەتەوەییەكانی لەسەر پێی خۆی رابووەستێ و خۆی قایم بكاتەوە.
بزووتنەوەی كوردایەتی ئازاری قامچی 31ی ئابی پێوە ماوە
هێشتاش پشتی بزووتنەوەی كوردایەتی ئازاری قامچی 31ی ئابی پێوە ماوە، هێشتا میللەتەكەمان لەبەر خاتری دواڕۆژێكی باشتر و كوردستانێكی بە روومەتتر خۆڕاگرە و تەحەمول دەكات و پێ لە جەرگی خۆی دەنێت و ماجەرای 31 ی ئاب و دژوارییەكانی بە رەفەكانی مێژوو سپاردووە، بەڵام لەبەر دواڕۆژی نەوەكانمان نەك لەبەر غەفلەت و سیاسەت، حەتمەن قەت لە بیری ناكات و بەشێكی مێژووە، بەڵام ئەوەی یارمەتی دەدات تا لە ئەجیندای رۆژ بەڕۆژی نیشتماندا هەمیشە نەیەتەوە بەرچاوی و بەرچاوی دواڕۆژی گەشی لێڵ نەكات، بۆ ئەوەی دەرس و دەورەكە بۆ ئەوە بێت چاومان لە قەرەبووكردنەوەی میللەتەكە بێت، چاومان لە خاتری جەمی شەهید و قوربانییەكان بێت و ئەم فەسڵە خەمناكە بە راستی، نەك بە هەڵە، بخوێنینەوە و بخوێنرێتەوە.
هونەر لە سەپاندنی دیفاكتۆی سیاسی و سەربازی نییە، بەڵكو هونەر لەوەیە لامان روون بێت میللەتەكەمان یادەوەری و یاداشتی نەتەوەیی بە ئایندەی لێبوردەیی و هیمەتی كوردایەتی و یەكێتی و یەكڕیزی سپاردووە، نەك بە دیفاكتۆی ناڕەوا، سڵاو و درود بۆ گیانی پێشمەرگە و فەرماندەكانی نەبەردی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

