"خیانه‌ت" له فه‌رهه‌نگی پارتی دا "شانازییه"
کوردستان 10:53 AM - 2023-09-01
PUKMEDIA
خیانەتی 31ی ئاب
31ی ئاب رۆژی خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه له مێژووی گه‌لی كورد دا، رۆژێكه كه پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی گه‌وره‌ترین دوژمنی كوردی گرت و هێنایه‌وه ناو هه‌ولێری پایته‌خت، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی پارتیش بێشه‌رمانه شانازی به‌و خیانه‌ته‌وه ده‌كه‌ن.
پارتی هێنانی سوپای رژێمێكی دیكتاتۆر كه چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌ی وه‌ك ئه‌نفال و كیمیابارانی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد كردوه، هه‌روه‌ها بووته هۆكاری وێرانكردنی زیاتر له 5 هه‌زار گوند و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و ئاواره‌بوون و گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین هاووڵاتی و كوشتنی ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و توركمانه‌كان له 31ی ئاب، به‌شانازی ده‌زانێت، به‌ڵام مێژوو ئه‌و رۆژه به‌خیانه‌ت نوسیوه‌ته‌وه‌و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به‌ناوچاوانی پارتییه‌وه.
پارتی رێزی ئهنفالهكانیشی نه‌گرت
فه‌هیمه سابر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: " پارتی به خیانه‌تی ٣١ی ئاب و هێنانه‌وه‌ی ده‌بابه‌ی رژێم بۆ هه‌ولێر، جگه له‌وه‌ی شكۆی هه‌رێمی شكاند، رێزی لهئهنفالكراوانی بارزانییه‌كانیش نه‌گرتن، چونكه هێنانه‌وه‌ی به‌عس به‌مانای شهعییهت دانه به‌تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران".
" خیانه‌تی 31ی ئاب سه‌روه‌ریی میللـهتهكهمانی له‌ناوبردو په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شیشه بهناوچانانی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش ئه‌و خیانه‌ته به‌شانازیی بزانێت، كورد نیه، چونكه هه‌ر 31ی ئاب بوو ماڵوێرانی و كوشتن و ئاواره‌یی به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا هێنا" فه‌هیمه سابر واده‌ڵێت.
خیانه‌ت لای پارتی ده‌ستكه‌وته
پارتی مێژووی پڕه له خیانه‌ت و هه‌ركاتێك كورد له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه، خیانه‌تێك ده‌خوڵقێنێت و میله‌تی كورد توشی نه‌هامه‌تی ده‌كاته‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "مێژووی پارتی پڕه له‌خیانه‌ت، بۆیه ناچارن خیانهتهكانیان به ده‌ستكه‌وت بژمێرن و وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن كه خیانه‌تی ٣١ی ئاب ده‌ستكه‌وت بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌ولێر و كوردستان هه‌رگیز ئه‌و خیانه‌ته له‌بیر ناكه‌ن".
"پارتی فێره هه‌ر چه‌ند ساڵێك و خیانه‌تێك ده‌خوڵقێنێت و دوورنییه خیانه‌تێكی تریش بخاته سه‌ر خه‌رمانی خیانه‌تیان، چونكه هه‌ركاتێك كورد له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نزیك ده‌بێته‌وه، پارتی خیانه‌تێك ده‌كات و ئه‌زمونه‌كه له‌بارده‌بات، مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه".
ئه‌و خیانه‌تانه‌ی كه پارتی دژ به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كردوویه‌تی، هه‌مووكات له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی پارتی خیانه‌ته‌كانی به‌شانازی ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه پارتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا، هه‌رچی له‌توانایدا بێت ده‌یكات و بۆی گرنگ نییه چ زیانێك له‌گه‌لی كورد ده‌دات.
داگیركردنی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و شه‌هیدبوونی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاووڵاتیان و شكاندنی ئه‌زمونی دیموكراسی هه‌رێم و نه‌مانی ئارامی شاری هه‌ولێر، به‌شێكی كه‌من له‌و خیانهتانی كه پارتی دیموكراتی كوردستان شانازی پێوه ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

