بەشێک لەسەرکردەکان: 31 ی ئاب خیانەتی نیشتمانییە
ڕیپۆرتاژ 02:45 PM - 2023-09-01
PUKMEDIA
31ی ئاب
سەرکردەکانی کوردستان کارەساتی 31ی ئاب بە خیانەتی نیشتمانی دەزانن و بە ڕۆژە رەشەکە ناوی دەبەن، "پێشیان وایە ئەو خیانەتە تا مێژوو مابێت ناسڕێتەوەو پەڵەیەکی ڕەشە بەناوچاوانی سەرکردایەتی پارتییەوە".
سەرۆک مام جەلال: 31ی ئاب خیانەتێکی بێوێنەیە
خوالێخۆش
بوو سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی پێشووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی خیانەتی
31ی ئابەوە دەڵێت: "لەسەر دەستی داگیركەران و بە پشتیوانی سەركردایەتی بارزانی،
بەهۆی 31ی ئابەوە ئۆپۆزسیۆن گورزێكی توندی بەركەوت، لە وەڵامی پرسیارێكی گۆڤاری سیخورمەشدا كە لێی دەپرسێت: "بە
رستەیەك وەسفی 31ی ئاب بكە"، دەڵێت: "31ی ئاب خیانەتێكی نیشتمانی بێ وێنەیە
لە مێژوی گەلی كورد دا".
کۆسرەت رەسوڵ: 31ی ئاب پەڵەی شەرمەزاری ناوچاوانی پارتییە
هاوكات
كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەوكاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا كە لە كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا پێشكەشی كردووە دەڵێت: "خیانەتی 31ی ئاب پەڵەی شەرمەزارییە بەناوچەوانی
سەركردایەتی پارتییەوە، رۆژێكی رەشە لە مێژووی خیانەتی گەلەكەماندا و خیانەتێكی گەورەی
بێ وێنەشە، كە تەرەفێكی كوردی دەستی دوژمنی سەرەكی خۆی بگرێت و بیهێنێت پایتەختی هەرێمی
تەسلیم بكات، هەربۆیە 31ی ئاب پەردەی لەسەر ئەو پەیوەندییەی پارتی و رژێمی عیراق
لادا".
د. کەمال فوئاد: خەڵکی هەولێر حەشاریانداین
د.
كەمال فوئاد ئەندامی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ئەوكاتەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،
باس لە دەربازبوونی خۆی لەدەست دڕندەكانی رژێمی بەعس و چەكدارەكانی پارتی دەكات و
دەڵێت: "خەڵكی هەولێر ئەو خیانەتەیان زۆر پێ ناخۆش بوو، هەر ئەوەش بوو وایكرد
كە من و ژمارەیەك فەرماندەی یەكێتی لە هەولێر حەشاربدرێین و پاشان دەربازمان بكەن".
نەجات عومەر سورچی: پەیوەندی ستراتیجی پارتی و بەعس گەورەبوو
نەجات
عومەر سورچی ئەندامی ئەوسای مەكتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی كوردستان لەبارەی خیانەتی
31ی ئابەوە رایگەیاندووە: "پەیوەندییە ستراتیجییەكانی نێوان پارتی و رژێم زۆر
لەوە زیاتر بووە كە پارتی دەستی بگرێت و پایتەختی هەرێمی كوردستانی تەسلیم بكات، ئەو
پەیوەندییەشی لە نێوان ئەواندا هەبووە بۆ بەرژەوەندی كورد نەبووە، بەڵكو یەكدەنگ
بوون لەسەر داهاتووی سیاسی كوردستان، ئەویش بە گەڕانەوەی رژێمی عیراق بۆ شارەكانی
هەرێم".
محەمەدی حاجی مەحمود: 31ی ئاب خیانەتێكی گەورەیە
ساڵێك
دوای خیانەتەكە، محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی
تەلەفزیۆنیدا كە لەدەرەوەی وڵات ئەنجامدرابوو رایگەیاند:" 31ی ئاب خیانەتێكی گەورەیە
نەك لەیەكێتی لە هەموو حزبەكان و خەڵكی كوردستانیش كرا، ئەو دەبابانەی بەعس كە میللەت
بەدەستی بەتاڵ دەریانكرد، پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتە پێشیان و هێنانیەوە بۆ
ناو هەولێر".
سەرچاوە..
كتێبی خیانەتی 31ی ئاب
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

