یەکێتی لەبارەی داخستنی رێگە و خۆپیشاندان لە کەرکوک هاتەدەنگ
کوردستان 07:34 PM - 2023-09-02
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی
فراكسیۆنی
یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، پەیامێک ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت،
"ئێمە
لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق وێڕای ئەوەی دژی داخستنی
رێگایی سەرەكی كەركوك -هەولێرین كە بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروست کردوە،
داواتان لێدەكەین رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک"،
"لەسەر خەتین و هەموو جۆرە رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سزادانی هەر کەس و
لایەنێک کە بیەوێت بە ئاڵۆزکردنی دۆخی کەرکوک لە ئاوی لێل ماسی بگرێت".
دەقی
راگەیەندراوەکەی فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق
بەرێز
سەرۆك كۆماری عێراق
بەرێز
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بەرێزسەرۆكی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق
بەڕێزان
پاش داخستنی رێگایی سەرەكی كەركوك-هەولێر لەلایەن ژمارەیەك خۆپیشاندەر دژ چۆڵكردنی
بینایی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكانی عێراق لە كەركوك و تەسلیمكردنەوەی بە پارتی دیموكراتی
كوردستان، كەركوك بە باردۆخێكی ناجێگر تێدەپەڕێت.
ئێمە
لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئەوەی دژی داخستنی
رێگایی سەرەكی كەركوك -هەولێرین كە بارگرانی زۆری بۆ هاوڵاتییان دروست کردوە،
داواتان لێدەكەین رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک.
لە
هەمان کاتیشدا داوا لە هاوڵاتییانی شاری کەرکوک لە هەموو پێکهاتەکان دەکەین، دان بە
خۆیاندا بگرن و رێگە مەدەن لەپێناو مەرامی سیاسی هەندێک لایەن سەقامگیری کەرکوک و
پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە شارەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
وەک
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر خەتین و هەموو جۆرە رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر
بۆ سزادانی هەر کەس و لایەنێک کە بیەوێت بە ئاڵۆزکردنی دۆخی کەرکوک لە ئاوی لێل
ماسی بگرێت.
فراكسیۆنی
یەكێتی نیشمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

