دەستەی ناوچە کوردستانیەکان: بەپەلە لێکۆڵینەوە لە دۆخی کەرکوک بکرێت
کوردستان 08:45 PM - 2023-09-02
PUKMEDIA
کەرکوک
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەبارەی دۆخی کەرکوک و گرژی و ئاڵۆزییەکان ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا هاتووە: "هەرچی زووە پەلە بکرێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکەو ئەو لایەنانەی دۆخی شارەکەیان چەندین ڕۆژە شێواندوە ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حکومەتی عێراق هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا ڕەچاوبکات".
راگەیەنراوێک لە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانەوە....
بەداخەوە جارێکی تر کەرکوک بەهۆی سیاسەتی
جیاکارێ وە ئەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناهاوسەنگ و ئاسایش و ئارامی شارەکە ئەشێوێنرێت، ئەم سیاسەتی هەژموون گەراییەی چەند لایەن و هێزێکی بەناوی پێکهاتەی عەرەبەوە بە بیانووی جیاواز دژی کەرکوکێکان پەیڕەوی ئەکەن دۆخی شارەکە زیاتر ئەشێوێنێ و ئەو متمانەو برایەتیە کەمەی کە هەشە لێکی هەڵ ئەوەشێنێت،گرژێکانی ئێوارەی ئەمڕۆش جارێکی تر دەرئەنجامی بەکەم بینینی کوردو هەوڵی فەرزکردنی هەژموون و ئیرادەی لایەنەکە بەسەر لایەنێکی رەسەنی پێکهاتەی شارەکە، بەداخەوە سیاسەتی داگیرکردنی جادەو شەقامە گشتێکان لە ناو جەرگەی گەڕەکە کوردێکاندا درێژکردنەوەی هەمان سیاسەتی هەژموون گەراییەو هەر جارەی بەبیانوویەک ئەنجامی ئەدەن،
ئێمە پێمان وایە هەموو هێزێکی نیشتیمانی بە پێ دەستور مافی بارەگا و هەڵسوڕانی سیاسی هەیە ڕێگری لە کردنەوەی بارەگاکانیش دژی دەستورە ، داوا ئەکەین هەرچی زووە پەلە بکرێت لە هێورکردنەوەی دۆخەکەو ئەو لایەنانەی دۆخی شارەکەیان چەندین ڕۆژە شێواندوە ڕوبەڕووی یاسا بکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە حکومەتی عێراق هاوسەنگی لە بەڕێوەبردنی ئەو شارەدا ڕەچاوبکات و هیچ پێکهاتەیەک فەرامۆش نەکرێت ، لە کۆتایدا پێویستە دەسەڵاتی لۆکاڵی کەرکوک بە زووترین کات لیژنەیەک لە سەر بەناهەق شەهید کردنی کاکە هاوکار دروستبکات و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.
دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

