ئاسۆ مامەند بۆ دۆخی کەرکوک: بارەگایەک ئەوە ناهێنێت
کوردستان 09:36 PM - 2023-09-02
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی دوایین رووداوەکانی کەرکوک و دروستبونی ئالۆزی دەدوێت و دەڵێت: "دروستبونی ئەم کێشانە لەئێستادا بەکاتێکی خراپدا دەڕوات و سەرکۆنەی ئەم گرژیانە دەکەین و دەڵێین بارەگایەک شایەنی دروستبونی گرژی و کێشەی نێوان کورد و عەرەب نیییە".
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دروستبونی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی دۆخی کەرکوک لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا دەڵێت: "بەداخەوە کێشەی بارەگایەکی پارتی لە کەرکوک خۆپیشاندانی لێکەوتەوەو چەند رۆژە ئێمە هەوڵی ئەوە دەدەین کار لەسەر ئەوە بکەین چارەسەر بکرێت، کەبەداخەوە ئەمڕۆ شەهید و برینداری لێکەوتەوە".
"هەوڵەدەین کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند چارەسەر بکەین و ئەم ئاڵۆزییە بەردەوام نەبێت و زیان بە خەڵکی کەرکوک نەگات"، ئاسۆ مامەند وای وت.
کارگێڕەکەی مەکتەبی سیاسی ئەوەش دەڵێت: "وەک یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدەین بە نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی لەکەرکوک، چونکە هیچ شوێن و بارەگایەک ئەوە ناهێنێت خوێنی منالێکی کورد برژێت، بەداخەوە کەلایەنێک کار لەسەر دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزیی دەکات و تەقە دەکرێت تا خەڵکی بێتاوان بپێکرێن و ئەمانە هەمووی هەڵا و بانگەشەی هەڵبژاردنن".
دەشڵێت: "داوام لە کەرکوک و کەرکوکییەکان و خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک هەیە نەکەونە ناو مەرامی خراپی چەند لایەن و گروپێک و داوا لە دەزگا ئەمنییەکان و لایەنە عیراقییەکان دەکەین کەبەزووی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، ئەگەرنا هەڵوێستی توندمان دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

