ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان دەكات
کوردستان 06:52 PM - 2023-09-06
ئەنجومەنی وەزیران
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات شایستە داراییەكانی هەرێم بەو ژمارانەی لە خشتەكانی بودجەدا هاتوون بنێرێت، داواش لە هێز و لایەنە سیاسيیەكانی هەرێم دەكات كە: "یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن و پێشنیاز دەكات: "كۆبوونەوەیەكی فراوانی هێز ولایەنە سیاسییەكانی هەرێم رێكبخرێت بۆ خستنەڕووی راستییەكان".
ئەم داوایانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەدا هات كە رۆژی 2023/9/6 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرێوەچوو.
ئەنجومەنی وەزیران: مووچەی هەرێم لە ناو بودجەدا وەكخۆی خەرج بكرێت
بەگوێرەی راگەیەندراوی رۆژنامەوانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كۆبوونەوەكە بڵاوكراوەتەوە ئەنجومەنی وەزیران، "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و كەسوكاری شەهیدانی رووداوەكانی كەركوك دەربڕی و بە توندی سەركۆنەی ئەو توندوتیژیەی كرد كە بەرامبەر هاووڵاتیانی سیڤلی كەركووك كرا".
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكات: "مووچەی هەرێم لە ناو بودجەی عیراق وەكخۆی خەرج بكرێت و بە پێی دەستوور و چوارچێوەی بنەمای یەكسانی لەبەرامبەر جێبەجێكردنی یاساكان رەفتاری لەگەڵ بكرێت".
ئەنجومەنی وەزیران داوای یەكدەنگی هێز و لایەنە سیاسیەكان دەكات
هەربەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا لە هێز و لایەنە سیاسيیەكانی هەرێم دەكات كە: "یەكدەنگ و یەكهەڵوێست بن لە داكۆكیكردن لە ماف و دەسەڵات و شایستە دەستوورییەكانی هەرێم" بۆیە پێشنیاز دەكات: "كۆبوونەوەیەكی فراوانی هێز ولایەنە سیاسییەكانی هەرێم رێكبخرێت بۆ خستنەڕووی راستییەكان".
حكومەتی هەرێم: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگە بە پێشێلكردنی مافی خەڵكی كوردستان نەدات
داوایەكی دیكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رووی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كە: "داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەكات كە پشتیوانی هەرێمی كوردستان بن لە بەدەستهێنانی مافە دەستووریی و شایستە داراییەكانی بە پێی دەستوور و رێككەوتنەكان و رێگە نەدەن چیتر مافەكانی خەڵكی كوردستان بە ناڕەوا پێشێل بكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

