نووسەر و رۆشنبیرانی كەركوك: رێگە نادەین دۆخی شارەكە ئاڵۆز بكرێت
کوردستان 11:17 AM - 2023-09-07
PUKMEDIA
كۆنفرانسی رۆژنامەوانی لقی كەركوكی یەكێتی نووسەران و رۆشنبیرانی كەركوك
لقی كەركوكی یەكێتی نووسەران و رۆشنبیرانی كەركوك بەتوندی ئیدانەی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك و شەهیدكردنی گەنجانی شارەكە دەكەن و داوای قەرەبووكردنەوەی كەسوكاریان و بەسزاگەیاندنی تەقەكەران-يش دەكەن و حكومەت و ئیدارەی كەركوك بە كەمتەرخەم دەزانن، راشیدەگەیەنن: "لە هیچ كەسو لایەنێكی قبوڵ ناكەین ئاڵۆزی لە شارەكەدا دروست بكەن".
لقی كەركوكی یەكێتی نووسەران و رۆشنبیرانی كەركوك كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و وێڕای بەتوندی ئیدانەكردنی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركوك، فەیسەڵ هەمەوەندی دەستەی كارگێڕی یەكێتی نووسەرانی كورد-لقی كەركوك رایگەیاند: "بەهۆی دژایەتی گەڕانەوەی پارتێكی كوردی بۆ ناو بارەگاكانی خۆی، كۆمەڵێك كەس رێگەی سەرەكی هەولێر- كەركوكیان داخست و بوونە هۆی دروستكردنی پشێوی و سوكایەتیكردن بە كوردانی شارەكە و دانیشتووانی گەڕەكەكانی شۆرا و رەحیماوا، بۆیە وەك یەكێتی نووسەرانی كورد بە سەرجەم پێكهاتەكانەوە ئیدانەی گردبوونەوە و هەر مەرامێك دەكەین ببێتە هۆی تێكدانی ئارامی شارەكە، هاوكات ئیدانەی بەناحەق شەهید كردنی چوار گەنجی شارەكەمان دەكەین و داواش دەكەین بە زووترین كات بكوژان و تەقەكەران بە سزا بگەیەندرێن و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری شەهیدەكان بكرێتەوە".
"پێویست بوو حكومەت و ئیدارەی كەركوك رێگری لە داخستنی رێگەی سەرەكی هەولێر- كەركوك بكەن تا نەبێتە هۆی دروستكردنی ئەو ئاڵۆزیانە لە شاری كەركوك، پێویستە لە ئێستاشدا رێگری لە هەر پیلان و هەوڵێكی دیكە بۆ تێكدانی ئارامی كەركوك بكرێت" فەیسەڵ هەمەوەندی وادەڵێت.
وتیشی: "داوا لە سەرۆكوەزیرانی عیراق و هێزە ئەمنییەكانی ناو شاری كەركوك دەكەین، بەزووترین كات ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان لە گەڕەكە كوردییەكان دووربخەنەوە كە بوونەتە سەرچاوەی نا ئارامی و دڵەڕاوكێ بۆ دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە، لە هیچ كەسو لایەنێكیشی قبوڵ ناكەین چیدی خەڵكی بۆ نانەوەی ئاژاوە لەم شارە هانبدات".
هاوكات هەر لە كۆنگرەكەدا، نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندانی كوردی كەركوك رایانگەیاند: "بە هەموو شێوەیەك دروستكردنی دڵەڕاوكێ و رشتنی خوێنی خەڵكی شاری كەركوك ئیدانە دەكەین، ئیدارەی شارەكەش بە كەمتەرخەم دەزانین لە هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییەی كەركوك، بۆیە داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەین بەزووترین كات رێكاری یاسایی دژی كەمتەرخەمان و لێپرسراوانی پشتی ئاڵۆزییەكان و بكوژانی خەڵكی بێ چەك بگرێتەبەر".
راشیانگەیاند: "داوا لە جەماوەرە ستەم دیدەكەمان دەكەین زیاتر هۆشیاربن بەرامبەر پیلان گێڕییەكان و نەبنە سووتەمەنی ململانێكان و دەستلەناو دەستبن بۆ پاراستنی یەكڕیزی پێكهاتەكانی كەركوك".
ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ململانێی سیاسی و شەڕی بارەگای حزبییەوە كە پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان رادەكێشرێت، شەڕوئاڵۆزیی لە كەركوك روویدا و هەریەك لە هاوكار عەبدوڵڵا، هەڤاڵ ستار، سەمەد محەمەد، حوسێن سابیر شەهید كران، كە سەرجەمیان هەڤاڵ و تێكۆشەری ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

