بە هەوڵی یەکێتی بڕیاری کۆتایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەدرێت
کوردستان 05:46 PM - 2023-09-12
PUKMEDIA
هەڵەبجە
هەوڵەکانی یەکێتی بۆ بەڕەسمی ناساندنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گەیشتووەتە
کۆتایی و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی پێنج شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی
سێهەم بۆ پرۆژە یاساکە بکات، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق دەڵێت، "پێشتریش لە سەر داوای فراکسیۆنەکەمان بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
خراوەتە دانیشتنی پەرلەمانەوە و هەوڵی پەسەندکردنی پرۆژەکە لە بەرژەوەندی
هەڵەبجەییەکان دەدەین".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: "رۆژی پێنج شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی سێهەم و
کۆتایی بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات".
وتیشی: "پێشتر وەزارەتی پلاندانانی عیراق سنووری جوگرافیای
پارێزگای هەڵەبجەی دیاریکردبوو، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش
پەسەندی کردووە و دوای تەواوبوونی رێکارەکانیش، رۆژی پێنج شەممە پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی
سێهەمی بۆدەکرێت".
"پێشتر وەک ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق داوام لە سەرۆکی پەرلەمان کردبوو کە خوێندنەوەی سێهەم بۆ
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکرێت و هەڵەبجە ببێتە ١٩ـەمین پارێزگای عیراق،
لەوچوارچێوەیەشدا سەرۆکی پەرلەمان لیژنەیەکی بۆ ئەوپرسە راسپارد کە بەدەم داواکەمانەوە
بێن و خوێندنەوەی سێهەمی پرۆژەکە بخرێتە دانیشتنی پەرلەمانەوە"، ئەندامەکەی
ئەنجومەنی نوێنەران وادەڵێت.
پێشتر لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دا،
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێک لەو پڕۆژانەی
پێشکەشی کابینەکەی سودانی کرد پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، لەوچوارچێوەیەشدا
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانیان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چڕکردەوە، بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان گەیاندە قۆناغی کۆتایی
و بڕیارە رۆژی پێنج شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

