چەند ئاژاوەگێڕ و تەقەکەرێک دەستگیردەکرێن
کوردستان 06:28 PM - 2023-09-12
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
هێزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سەربە دەزگای
ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ( ٦ ) تۆمەتباری تەقەکەر
و ئاژاوەگێڕیان دەستگیرکرد.
لەراگەیەندراوێکی
رۆژنامەنووسی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی PUKMEDIA نێردراوە، ئاشکرایدەکات
دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و
ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لەباخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکران
،کە پشێویان نابۆوە و و ترس و دڵەڕاوکێیان
دروستکرد.
بەگوێرەی
راگەیەندراوە کە لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون
بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی ٢٠٢٣/٩/١١ ( شەش ) تۆمەتباریان دەستگیرکرد،
کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان
فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن.
لەکاتی
جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە چەک رووبەڕوی هێزەکانمان
بونەوە و سەرئەنجام دەستگیرکران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (١٥٦) لەیاسای
سزادان ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

