ئەندامێکی سەرکردایەتی: یەکێتی خۆی بەخاوەنی کەرکوک دەزانێت
کوردستان 09:42 PM - 2023-09-12
PUKMEDIA
شاری کەرکوک
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا وەڵامی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە، لەبەرامبەر بەشداریکردنی لەدیمانەیەکدا کە تێیدا وتویەتی:"توانیمان هەموو هەمەڕ و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لە نێو گەڕەکە کوردییەکانی کەرکوک بکشێنینەوە".
ئاڤێستا شێخ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامەکەیدا بۆ شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت:" بەڕێز کاک شاخەوان دیارە جەنابتان بێخەبەرن لە دۆخی ناو شاری کەرکوک، بۆیە دەمانەوێت بیرتان بهێنینەوە کە ئەوە راپۆرتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا کە ئاسۆ مامەند و خالید شوانی پێشکەشیان کرد و بووە دەستپێکی گرتنەبەری رێکاری کشانەوە و چۆڵکردنی هێزی سەربازی لە نێو شاری کەرکوکدا".
"وادیارە بیرتان چووەتەوە یاخود لە بیر خۆتانی دەبەنەوە پرسی تەسلیمکردنەوەی بارەگای حزبەکەی بەڕێزتان رێگەخۆشکەربوو بۆ هاتنەناوەوەی هێزە سەربازییەکان بۆ گەڕەکەکان، لەو کاتەشدا هەر یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو دەیویست رێگەبگرێت لە رشتنی خوێن و چارەسەری هاتنەناوەوەی سوپا"، ئاڤێستا شێخ محەمەد وایوت.
هەر لە رونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە:"سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاوە لە هەوڵی جدیدا بوون بۆ هێوەرکردنەوەی دۆخەکە و بە لاڕێدانەبردنی چونکە یەکێتیی خۆی بە خاوەنی پارێزگای کەرکوک و رۆڵەی شارەکە دەزانێت و هەوڵەکانی گەواهیدەری ئەم راستیەن و خەڵکی بەشەرەفی کەرکوک زۆر لەوە هۆشیارترن کە بە بانگەشەیەکی بێبنەما فریو بخۆن، چونکە کورد وتەنی (لە بێـــــخــەبەران کەشــــکەک سەڵاوات )".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

