خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دوادەخرێت
کوردستان 04:08 PM - 2023-09-17
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی هەردوو وەزیری دارایی
هەرێم و عیراق دەکات و بەوهۆیەشەوە خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کە
بڕیاربوو رۆژی دووشەممە ئەنجام بدرێت، دواکەوت، هەرچەندە فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە هەوڵدان خوێندنەوەی سێهەمی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە دانیشتنی سبەینێدا بمێنێتەوە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، هەردوو وەزیری
دارایی عیراق و هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمان بکرێن، بۆ پرسی شایستە
داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کێشە داراییەکانی نێوان هەردوولا".
"بەهۆی گرنگی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی
هەرێم و بانگهێشتکردنی هەروو وەزیری دارایی عیراق و هەرێم بۆ پەرلەمان، پێدەچێت خوێندنەوەی
سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەمەی ئەنجومەنی نوێنەران
دوابخرێت، لە بەرامبەردا فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەهەوڵدان ئەو پرسە لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگی لەسەر بدرێت"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆبوونەوەی سبەینێشدا لاببرێت، وەک فراکسیۆنی یەکێتی کە
خۆمان بە خاوەنی پرۆژەکە دەزانین، هەوڵ
دەدەین خوێندنەوەی سێهەمی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەینە کۆبوونەوەکانی داهاتووی
ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و لە هەمان کاتدا هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگی زیاتر بۆ
پەسەندکردنی پرۆژەکە بدەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

