بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتەوە بەرنامەی کاری پەرلەمان
کوردستان 10:40 AM - 2023-09-18
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و مۆنۆمێنتی هەڵەبجە
بەهەوڵی فراکسیۆنە کوردستانییەکان پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە خرایەوە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆئەوەی خوێندنەوەی
سێهەم و کۆتایی بۆ بکرێت.
لەوبارەیەوە چرۆ حەمەشەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەران لەسەر پشکی هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەگەڵ ئەوەی هەوڵێک هەبوو
بۆ ئەوەی پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەکارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی
ئەنجومەنی نوێنەرانی درەبهێنرێت، بەڵام بەهەوڵی فراکسیۆنە کوردستانییەکان پرۆژەکە
خرایەوە ناو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران".
لەراگەیەنراوی کارنامەی دانیشتنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیشدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە خراوەتەوە بەرنامەی کار و خوێندنەوەی سێهەم و کۆتایی بۆ دەکرێت.
بڕیاربوو خوێندنەوەی سێهەمی پرۆژە یاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی پێنجشەمەی رابردوو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی چوونی
وەفدی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و
سەرقاڵبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کەهاوشانی وەفدی هەرێم بوون، ژمارەی یاسایی
پەرلەمانتارانی ئامادەبوو تەواونەبوو بۆیە دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خۆی بە خاوەنی پرۆژەکە
دەزانێت، هاوکات سەرۆک بافڵ لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کۆمەڵێک
داواکاری پێشکەشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد، کە یەکێک
لەداواکارییەکان تەواوکردنی رێکارەکانی پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو، لەوچوارچێوەیەشدا
فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانی خستەگەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێک داوای
لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە پرسی بەپاریزگا بوونی هەڵەبجە تەواوبکرێت، بۆئەمەش
هەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی لەناو پەرلەمان بۆ پرۆژەکە داوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

