ئاسایش چەند تۆمەتبارێکی ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر دەستگیردەکات
کوردستان 09:22 PM - 2023-09-23
PUKMEDIA
لۆگۆی ئاسایش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای
سلێمانی هەشت تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەکەریان لە سنوری چەمچەماڵ دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای
ئاسایشدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە،
تێیدا هاتووە: "لەپێناو
ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و رێگریکردن لە تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەکانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەماوەی مانگێکدا، هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری
دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکردووە کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردنی
لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەکان و سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی کە بەکاریان هێنابوو
دەستیبەسەرداگیراوە".
لە راگەیەندراوەکەشدا
هاتووە: "لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەکانی (
٤٩٥-٤٣٠-٤٠٥ )لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

