یەکێتی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆنگرە چڕدەکاتەوە
کوردستان 12:22 PM - 2023-09-24
PUKMEDIA
سایتی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ
بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەوچوارچێوەیەشدا
ئامادەکارییەکان چڕکراونەتەوە و بەشداربووانی کۆنگرە لەمەڵبەند و مەکتەبەکان
دیاریکراون، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیش دەڵێت:"پلانی
پێنجەمین کۆنگرە نوێکردنەوەی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنانە بۆ ناو
ئۆرگانەکانی یەکێتی".
یەکێتی خۆی نوێ دەکاتەوە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "وەک چاوەڕوانماندەکرد کۆنفرانسی
مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی زۆر بە دیموکراسییانە بەڕێوەچوو، بۆ کۆنگرەش هەر ئەو
چاوەڕوانییەمان هەیە".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی
وتیشی: "پلانی پێنجەمین کۆنگرە نوێکردنەوەی یەکێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و
ژنانە بۆ ناو ئۆرگانەکانی یەکێتی و ئەمەش وادەکات حزبەکە نوێ ببێتەوە، یەکێتی
لەگەڵ ئەوەی حزبێکی مێژووییە، حزبێکیشە بۆ ئایندە و هەیکەلی نوێی یەکێتی جێگای
گەنجان و تێکۆشەرانیشی تێدایە و وادەکات یەکێتی بە رۆحێکی گەنجانە بەڕێوەبچێت".
٢٦٠ ئەندامی کۆنگرە لە مەڵبەند و مەکتەبەکان دیاریکران
لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی
کۆنگرە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکان بەڕێوەچوو، کەتێیدا٢٦٠ ئەندامی بەشداربووی
کۆنگرە دیاریکران.
تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکاندا
٢٦٠ ئەندامی بەشداربووی کۆنگرە لەپرۆسەیەکی دیموکراسیدا دیاریکران، کە ١٧٥ ئەندامیان
لە مەڵبەندەکانن و ٨٥ ئەندامیشیان لە مەکتەبەکان بوون، بەمەش ئامادەکارییەکان
کۆنگرە هەنگاوێکی دیکە چووە پێشەوە".
" لەگەڵ ئەوەی چەند رۆژێک ماوە بۆ بەستنی پێنجەمین
کۆنگرەی یەکێتی، هەوڵ و ئامادەکارییەکان چڕ کراونەتەوە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە
کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدەین"، تەلار لەتیف وایوت.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە
٢٧-٩-٢٠٢٣ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لەسلێمانی، بەبەشداری ٦٠٠
ئەندامی کۆنگرە ببەستێت، کەبۆ یەکەم جارە لەمێژووی خۆیدا پێش وادەی دیاریکراو
کۆنگرە ببەستێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

