سێڵفی دوای ریفراندۆمیش ماوە
کوردستان 01:49 PM - 2023-09-24
PUKMEDIA
ریفراندۆم
مێژوو هەر شادی رۆژی ریفراندۆمەكە نانووسێت، مێژوو هەمووی
دەنووسێت، ئەوەش دەنووسێت كە لەجیاتی ئەوەی بۆنەی نەتەوەیی بكەنە رۆژی تەبایی و
كوردایەتی و كوردبوون و پێكەوەبوون كردیانە بۆنەی لێكترازان و لێكدابڕان.
پێش بەرواری ریفراندۆم پەرلەمانیان خڕ داخست و مقەڕی حزبەكانیان
لە بادینان سوتاند، ئینجا بۆ ریفراندۆم كردیانە عید میلادی لق و ناوچە و زێرەڤانی.
کەرەستەیان دەستکەوت بۆ تەخوین و تەهوین، بۆ شاردنەوەی
چاوساغی ئەمرۆیان و بۆ لادانە هەمیشەییەکەیان.
مێژوو دەنووسێت
چونكە نیەتەكە باش نەبوو، پەیوەندی بە سەربەخۆیی و سەرفرازییەوە نەبوو، بۆیە لەجێی
سەربەخۆیی، سەرەخۆری لێ كەوتەوە.
ئەوانە مەبەستیان
نەبوو كوردستان سەربەخۆ بێت و ئیتر كەرەستەی موزایەدەی نەتەوەییان لەدەست نەمێنێت،
گەرەکیان بوو فەرهەنگی من منۆكی پەرەپێبدەن و بڵێن ئێمە كردمان لێی دەرباز بوین و
پاداشتمان دەوێتەوە، ئێوەش لە کەرکوک خوێنتاندا کەچی ئێمە یاداشتمان دەبێت لەسەرتان
كە واو و وان.
هیچ دیمەنێك ناتوانێت ریفراندۆم و بەدواداهاتووەكانی لە
16 ئۆكتوبەر شەرح بكات، رووداوەكەی ئەم دواییەی كەركوك نەبێت.
دیمەنی شەڕ لەسەر مەقەڕی دونیایی لە رۆژی (٢-٩-٢٠٢٣ )كە تێكۆشەری یەكێتی خوێنی لەسەردا وەكو شانۆی
ئەو ساڵەی ریفراندۆم وایە كە هەر پێشمەرگەی یەكێتی نرخەكەی دا و دوایی جەماعەت خۆیان
لێدزییەوە.
سەیرە لە کوردستان هەمووی نەک هەر لە کۆیە، وەك چۆن
بخوازیت دیمەنی رووداوێك بە دراما دووبارە بكەیتەوە رۆژی ( ٢ی ئەیلولی ئەمساڵ ) لە
رێگەی شۆراو ، رێگەی كەركوك-هەولێر هەمان بەسەرهاتەكانی 25ی ئەیلول تا 16ی ئۆكتۆبەری
2017 بە چڕی و بە مینی رووداو دووبارە كرایەوە.
رۆژی ریفراندۆم دەبوایە رۆژی یەكێتی نەتەوەیی بێت بە سەركەوتن
و بە ژێركەوتنییەوە، سەركەوتوو بوایە هی ئەوەبوو دەمڕاستانی وڵات باوەش بۆ نەتەوە
و نیشتمان، بە هەموو رەنگەكانییەوە بكەنەوە، كە وا نەبوو و (رەبایەكە) نەگیرا، خۆ
دەبوایە دەمڕاستان زامەكانی شكست سارێژ بكەن و برینەكان نەكولێننەوە، كەچی خوێن و خوێیان پێدا كرد، چونكە مەبەستیان
حەفلەكەی لق و عید میلادەكەی ناوچە و شەوە ئاهەنگی زێرەڤانی بوو.
مێژوو ئەمانەش دەنووسێتەوە و هەروا دەنووسێت كە نەوەكانی
داهاتوو كڵاو ناچێتە سەریان و سێڵڤی دوای ریفراندۆمیش دەبینن کە خۆ دەچەمێننەوە و
هیچ ( خۆڕاگر) نین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

