راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
کوردستان 06:58 PM - 2023-09-27
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكەیدا راپۆرتێكی سیاسی پێشكەشكرد و تیشكی خستەسەر هەڵوێست و بەرپرسیارییەتەكانی یەكێتی لە رابردوودا و رایگەیاند: "یەكێتی هەوڵی جددی دا بۆ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی و داكۆكیكارێكی سەرسەختی دیموكراسی و مافی مرۆڤ بووە و لە پرسە نیشتمانییەكاندا بەرژەوەندییە حزبییەكانی وەلاناوە".
دەقی راپۆرتە سیاسییەكەی سەرۆكی یەكێتی:
یەكێتی هەموو ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتی و ناوخۆییانەی بە نەرێنی لە سەرپرسی ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و حوكمڕانی دەدوێن و بوونەتە مایەی مەترسی بۆ قەوارە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان، بەهەندوەرگرت و پێش هەموو هێزە سیاسییەكان بێدەنگیی شكاند و شانی خستە ژێر بەرپرسیارێتی و راستكردنەوەی رێرەوی حوكمڕانی و داكۆكیكردن لە ئازادی، دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
لەسەر پرسی دیموكراسی و هەڵبژاردن، یەكێتی بەدەنگی بەرز داكۆكی لە پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پارێزگاریكردن لە مافی سەربەخۆی پێكهاتەكان و كورسییەكانیان كردووە تاوەكو نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن و هیچ لایەنێك بۆ بەرژەوەندی خۆی، كورسیی كۆتاكان بەكارنەهێنێت.
هاوكات لە هەوڵی بەردەوامدا بوو تاوەكو پرسی نەوت، وزە و سەرچاوەداراییەكانی كوردستان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت و لە خزمەت ژیانی هاوڵاتیان و ئاوەدانیی هەرێمدا بێت.
بۆ ژیانی حزبیی خۆی، یەكێتی بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ یەكەمین دیداری یەكێتی سازكرد و یەكێتییەكان بەشداری راستەقینەبوون لە بەرهەمهێنانی پرۆژەی سیاسی بۆ سەرجەم ئۆرگانەكان و دیدگای حزب بۆ سێكتەرەكانی حوكمڕانی لە هەرێم. گۆڕانكارییەكان بەردەوامبوون و لەسەر بنەما، راسپاردە و راپۆرتی بەرهەمهێنراوی دیداری یەكێتی، تەواوی ئۆرگانەكان رێكخرانەوە و خرانەوە خزمەتی گشتی.
دەنگی حەی
گۆڕانكارییەكان بەردەوامبوون، تەواوی مەڵبەندەكانی یەكێتی لەم چوارچێوەیەدا رێكخرانەوە، رۆڵی ژنان و كاریگەرییان لە ژیانی حزبایەتی بەهەند وەرگیرا و رێژەی ژن لە 20ـەوە بۆ ٢٥ دیاریكرا. هاوكات پرۆژەی خولی هۆشیاری و دڵنیایی جۆری، پەرەپێدانی توانای كادر و دەرخستنی رۆڵیان و هێنانەپێشەوەی گەنجان لەتەواوی ئۆرگانەكان خرانە بواری جێبەجكردنەوە و ژیانی حزبایەتی بووژێندرایەوە.
هاوكات لە خەمخۆری یەكێتی بۆ لاوان و خوێندكاران خودی سەرۆكی یەكێتی لە نزیكەوە بەشدار و چاودێرە لە گوێگرتن و جێبەجێكردنی ئەو خواستانەی هەیانە. دەیان كاتژمێری بۆ چارەسەكردنی كێشەكانی خوێندكاران، بەدەنگەوەچوونی پرۆسەی پەرەوردە و خوێندنی باڵا تەرخانكرد. بۆ بەردەوامیی ئەم پرۆسە گرنگە یارمەتیدانی دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا و نۆژەنكردنەوەی بەشەناوخۆییەكانی خستە ئەستۆی یەكێتی، لەبری كپكردنی دەنگی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكان، بە كردەوە و خزمەت وەڵامیدانەوە. لە ئەنجامی ئەم خزمەتانەشدا، خوێندكارانی سلێمانی پێشەنگی یەكەمەكانی هەرێم و عیراقیان گرت و زانكۆی سلێمانیش لەسەر ئاستی زانكۆكانی هەرێم پێشەنگی و یەكەمی بەدەستهێنا.
یەكێتیی وەك یەكەمین هێزی سیاسی لە كوردستان و عیراق خەمی پاراستنی ژینگەی كردە كاری لەپێشینەی خۆی و هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستانی راگەیاند و لەماوەی ساڵێكدا جێبەجێیكرد. هاوكات پشتیوانیی لە پرۆسەی وزەی پاك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا دەربڕی و لە دامەزراوەكانیدا ئەم هەنگاوە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەبەرامبەر جیاكاری دارایی و حوكمڕانی لە سنووری سلێمانی، یەكێتی تەواوی توانای دارایی خۆی خستە خزمەتی گشتی و كەرتەكانی تەندروستی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، شارەوانی و ژینگەپارێزی و پشتیوانیی دارایی راستەوخۆی كرد لە پێناو خزمەتكردنی خەڵك و پەكنەكەوتنی ئەم سێكتەرە گرنگانە كە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە ژیانی خەڵكەوە هەبوو.
پەیوەست بە بواری ئەمنی و سەربازی، یەكێتی لەدوای 8ی تەمووز بە سەرپەرشتی و بڕیاری سەرۆك بافڵ، پرۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزەكانی 70 دەستیپێكرد و لە تەواوی لیواكاندا ئەم پرۆسەیە بەردەوامە و تاوەكو ئێستا پێنج لیوا رێكخراونەتەوە. هاوكات سەرباری فشار و بەربەستە حزبی و سیاسییەكان لە هەرێم، 30 لیوای هاوبەش رێكخراونەتەوە كە دوو لیوایان لەچوارچێوەی هێزەكانی عیراقدایە بۆپارێزگاریكردن لەناوچە دابڕێندراوەكان، هەروەها فیرقەیەكی سەربازیش لە سلێمانی دروستكرا و وەك یەكێك لەدەستكەوتە گرنگەكان.
هاوكات لە رووی لۆجستی، پێشخستنی توانای سەرباری، پڕچەككردن و پێشخستنی دارایییەوە، گرنگی زیاتر بە هێزەكانی 70 دراون و لەسەر بنەمای زانستی و دیسپلینی نوێ رێكدەخرێنەوە و ئەم پرۆسەیەش بەردەوامی هەیە. لە رووی مەشق و راهێنانەوە بە شێوەیەكی گشتی گۆڕانكاری نەوعی لە هێزی یەكێتیدا كرا، هێزی كەسی و گرووپ نەهێڵران و ئێستا تەنیا یەك هێز هەیە، ئەویش هێزی یەكێتی و كوردستانە.
پەیوەست بە هێزە ئەمنییەكانیش لەسەر ئاستی ئاژانسی زانیاری و دەزگا ئەمنییەكان، گۆڕانكاری گەورە كرا و تەواوەی ئەم دەزگا ئەمنییانە خرانە دەستێكی ئەمینەوە و خرانەوە خزمەتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پەیوەستە بە خواستی خەڵك، كادر و ئەندامی یەكێتی، گرێدانی پەیوەندی خەڵك و یەكێتی و بەدەنگەوەهاتنی داواكارییەكانیان، سەرۆك بافڵ هێڵی سەوز دامەزراند وەك رایەڵەیەكی بەردەوامیی سەرۆك، یەكێتی و خەڵك كە هەموو دەنگە جیاوازەكان بە لێپرسراوە حزبی و حكومییەكان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەكاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینەی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەكان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەكات. كە لەماوەی سێ مانگی كاركردنیدا 18 هەزار پەیوەندی پێوەكراوە.
پەیوەست بەبواری دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی، یەكێتی و نوێنەرەكانی بەشدار و بانگهێشتكراون بۆ كۆنفرانسە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەت لە ئەوروپا، جیهانی عەرەبی، ئاسیا و ئەمریكا. لەسەر ئاستی باڵیۆزخانە، كونسوڵ و نوێنەرایەتییەكان یەكێتی ئاستی پەیوەندییەكانی لە هەڵكشاندایە و لە چوارچێوەی بەرەژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان پەیوەندییەكانی گەشەپێداوە.
لەسەر ئاستی كوردستانی گەورە، بێگوێدانە هەڕەشە ئیقلیمییەكان لەسەر بنەمای رێزگرتن لە مافی دراوسێیەتی لەگەڵ گەلەكەمان بووە و كارین بۆ بەردەوامیی پڕۆسەی ئاشتی كردووە. باوەڕی تەواوی بە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بووە و تاوەكو پرسی كوردیش چارەسەرنەبێت، سەقامگیری لەناوچەكە بەدینایەت .
بە شێوەیەكی گشتی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە قۆناغێكی زێڕینی یەكڕیزیی، یەكبڕیاری و یەكهێزیدایە بۆ گەشەپێدان و پاراستنی سێ یەكێتییە پیرۆزەكە، یەكێتیی كۆمەڵانی خەڵك، یەكێتی ناو یەكێتی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

