سەرۆکی دەزگای ئاسایش: دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت
کوردستان 09:12 PM - 2023-09-30
PUKMEDIA
سەرۆکی دەزگای ئاسایش پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەنی کەبابچی كرد
هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا حەسەنی کەبابچی كرد.
لەدیدارەكەدا خانەوادەی وەستا حەسەن سوپاسی هێزەكانی ئاسایشیان كرد كە لەماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری كوشتنی (رۆژ حەسەن) دەستگیركرا و داواشیانكرد، لەبەرامبەر خوێنی كوڕەكەیان یاسا سەروەر بێت.
لەبەرامبەردا هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادەکەیان، جەختیشیكردەوە كەیسەكە رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیاشیکردنەوە، هیچ کەسێک لەسەروو یاساوە نییە و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی هەموو هەوڵێك دەبنەوە كە ژیان و ئارامیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە. وتیشی، هێزەكانی ئاسایش لەخزمەت سەروماڵی هاوڵاتییاندان و پاراستنیان ئەركی ئێمەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

