پێنجەم رۆژی کۆنگرە بەردەوامە
کوردستان 10:10 AM - 2023-10-01
PUKMEDIA
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پێنجەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە و چاوەڕێش دەکرێت ئەمڕۆ ئەندامانی سەرکردایەتی
یەکێتی هەڵبژێردرێن.
ئەمڕۆ یەك شەممە 1-10-2023، پێنجەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەردەوامی هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە لەچوار رۆژی رابردووی
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی دا، بەشێک لە ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند کران،
چاوەڕوان دەکرێت ئەو ماددانەی پەسەند نەکراون ئەمڕۆ بڕیاریان لەسەر بدرێت.
پێشتریش تەلار لەتیف وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بە PUKMEDIA ی
راگەیاندبوو: "کە ئەمڕۆ کۆنگرەی پێنجەمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامدەبێت و ئەو ماددانەی پەیڕە و کە ماون پەسەند
دەکرێن، تا ئێستا 44 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەنگی لەسەر دراوەو ئەمڕۆش دەنگ
لەسەر ماددەکانی دیکە دەدرێت و دوای پەسەندکردنی سەرجەم ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ،
هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی سەرکردایەتی دەکرێت".
پێنجەمین
کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی چوار شەممە 27-9-2023، لە شاری سلێمانی
لە تەلاری هونەر دەستیپێکرد و بڕیاربوو لە ماوەی سێ رۆژدا کارەکانی تەواو ببێت،
بەڵام بەهۆی گفتوگۆی وردی ماددەکانی پەیڕە و نەتوانرا تەواوی ماددەکانی پەیڕەو دەنگی لەسەر بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە کاتی زیاتر درا بە ئەندامانی کۆنگرە و چەند رۆژێک کاتی کۆنگرە درێژکرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

