سەرۆک بافڵ: بەشوێنپێی سەرۆک مام جەلالدا هەنگاو دەنێین
کوردستان 01:03 PM - 2023-10-03
PUKMEDIA
شکۆی نەتەوە و نیشتمان
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ساڵیادی کۆچیی دوایی شکۆی نەتەوەو نیشتمانم، سەرۆک مام جەلالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "ئێمە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، یادی ئەو سەرۆکەی خەمی کوردستانی لە شان گرتبوو و لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی میللەتێکی ستەمدیدەدا خەباتی بێوچانی کرد، خەباتێک کە تاوەکو کۆچیشی کرد بەردەوام و بێبڕانەوە بوو".
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ......
ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵ و شانازییەکی زۆرەوە یادی شکۆی نەتەوە و نیشتمان دەکەینەوە، یادی سەرۆکێک دەکەینەوە کە ژیانی خۆی پێشکەشی نیشتمان کرد و رۆژەکانی تەمەنی لەپێناو ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤدا بەسەربرد.
دڵتەنگین کە كوردستان سەرکردەیەکی خەمخۆر، بەرگریکار، دڵسۆز و بەوەفا و عیراق بونیادنەر و چەترێکی کۆکەرەوەی لەدەستدا، شانازیش دەکەین کە رێبازێکی بۆ بەجێهیشتن کە بۆ هەمیشە چرای رێگە و رێنیشاندەرمان دەبێت لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد و بونیادنانی وڵاتێکدا کە تاکەکانی سەربەرزانە و ئازادانە بژین.
ئێمە یادی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە، یادی ئەو سەرۆکەی خەمی کوردستانی لە شان گرتبوو و لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی میللەتێکی ستەمدیدەدا خەباتی بێوچانی کرد، خەباتێک کە تاوەکو کۆچیشی کرد بەردەوام و بێبڕانەوە بوو. یادی سەرۆکێک دەکەینەوە کە بونیادنەری عیراقی نوێ و چەتری کۆکەرەوەی ئەو دەنگ و رەنگە جیاوازانە بوو کە تەنیا لە سایەی ئەودا کۆدەبوونەوە.
ئەمڕۆ سوێند و بەڵێنی هەمیشەییمان بۆ سەرۆک مام جەلال دووپات دەکەینەوە کە وەکچۆن لە رابردوودا درێژەمان بە رێبازەکەی داوە، لەداهاتووشدا بە سوودوەرگرتن لە سیاسەتی حەکیمانە و شوێنپێی ئەودا هەنگاوبنێین و لەپێناو سەرفرازیی کورد، فراوانکردنی سنوورەکانی ئازادی و دیموکراسی، کۆکردنەوەی جیاوازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکاندا درێژە بە خەباتی خۆمان بدەین و مێژوویەک بنووسینەوە کە رۆحی سەرۆک مام جەلال شاد بکەین و ئەو شانازییە بە خۆمان رەوا ببینین کە هەڵگری ئەو سیاسەتە تەندروست و حەکیمانەیە بین.
بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتییەوە بەڵێن دەدەین، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبێت کە مام پەیڕەوی دەکرد، دەستی ئاشتی و پێکەوەیی بۆ هەموولایەک درێژ دەکەین و جیاوازییەکان دەخەینە خزمەت بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانەوە. بەبێ بیرکردنەوەی حزبی و دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی تایبەت، لەپێناو بەدیهێنانی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیردا تێدەکۆشین و هەوڵەکانمان لەپێناو یەکڕیزیی و یەکگرتوویی گەلی کورددا دەبێت. بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی هاوکار دەبین و بۆ بەرگری لە کوردستان فیداکار دەبین.
دروود بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال.. ئاشتی و ئاوەدانی بۆ کوردستان و عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

