عیماد ئەحمەد: سەرۆک مام جەلال چەتری کۆکەرەوەی لایەنەکان بوو
کوردستان 09:15 PM - 2023-10-03
ئاژانسەکان
عیماد ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" سەرۆک
مام جەلال هەمیشە لە خەمی گەیاندنی پەیامی کوردایەتیدا بووە و لە کاتی کۆبوونەوە
لەگەڵ لایەنەکاندا دەیزانی چۆن پەیامەکەی بگەیەنێت، هەمیشە ئەو لایەنانەی لەگەڵیدا
کۆدەبوونەوە سەرسامی لێهاتوویەکەی دەبوون".
عیماد ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەبەرنامەیەکی تایبەت بە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جالال_دا بە کوردسات نیوزی راگەیاند:"
لەم رۆژەدا پەیام دووپاتدەکەینەوە کە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین
و هەوڵ و خەبات دەکەین تا خزمەتێکی باشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین، وەک چۆن
سەرۆک مام جەلال لەئاستی کوردایەتی هەموو خەباتی لەپێناو ئەوە بوو، کە چۆن کورد
بگەیەنێتە مافی کورد و کوردستان لەچوارچێوەی مافی چارەی خۆنوسین، لە ئاستی کۆمەڵایەتیش خەباتی کرد
تاوەکو دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵک مسۆگەر بکات".
"پێویستە سەرجەم کادیرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر رێبازەکەی
سەرۆک مام جەلال بەردەوام بن، هەمووان پێکەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی یەکێتی بدەین و خزمەتی
کۆمەڵانی خەڵک بکەین، سەرکەوتنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش باشترین دیاری
بوو بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال و توانیمان بەو سەرکەوتنە رۆحی شاد بکەین"،
عیماد ئەحمەد وایوت.
عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆک مام جەلال هەمیشە لە خەمی
گەیاندنی پەیامی کوردایەتیدا بووە و لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا دەیزانی
چۆن پەیامەکەی بگەیەنێت، هەمیشە ئەو لایەنانەی لەگەڵیدا کۆدەبوونەوە سەرسامی
لێهاتوویەکەی دەبوون، بەوەی کە چەند قوڵە لە ئاستی سیاسی و تیۆریش، بۆیە سەرۆک مام
جەلال زۆر جار قسەکانی خۆی دەکرد بە زمانی گوڵەکە و چەترێک بوو بۆ کوردستان و عیراق
و هەموو لایەنەکان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

