دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی رابردووی ماددە هۆشبەرەكان رادەگەیەنێت
کوردستان 01:16 PM - 2023-10-05
PUKMEDIA
دەزگای ئاسایشی هەرێم
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری مانگی 9ی ئەمساڵی ماددە هۆشبەرەكانی راگەیاند و بەپێی ئامارەكەش، بە تۆمەتی بەكارهێنان و دابەشكردن و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان 73 كەس روبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
بەپێی ئامارێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە ئەمڕۆ 5-10-2023، بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی رابردوودا كۆی گشتی دەزگیركراوان بە ماددەكانی (25-26-3) ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان 73 كەس دەستگیركراون.
لەو ژمارەیەش 9 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و 21 كەس بەتۆمەتی دابەشكردنی ماددە هۆشبەرەكان روبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەكەش، لە كۆی ئەو 73 كەسە، 43 كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان روبەڕووی یاسا كراونەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

