یەکێتی داکۆکی لە کوردستانیبوونی کەرکوک دەکات
کوردستان 12:09 PM - 2023-10-07
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی، پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکوک، ئاڵای کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمووکات هەوڵی خزمەتکردنی
شاری کەرکوکی داوە، چونکە کەرکوک و یەکێتی دوانەیەکی لێک دانەبڕاون، لە هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقیشدا یەکێتی هەوڵی پاراستنی ناسنامەی کوردستانیبوونی
کەرکوک دەدات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، "یەکێتی
بۆ کەرکوک کوردایەتی دەکات نەک حزبایەتی، هەروەها خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی
شارەکە دەکات بێ جیاوازی".
یەکێتی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەپارێزێت
رەوەند مەلا مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە پشکی کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی
عیراق هەوڵی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات نەک دژایەتیکردنی لایەنە کوردستانییەکان،
پێشتریش هەوڵی جددی داوە بۆئەوەی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بە یەک لیست بەشداری
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە کەرکوک بکەن، بەڵام هەوڵەکەی
سەرکەوتوو نەبوو".
"کاندیدەکانی هاوپهیمانێتی
کەرکوک هێز و ئیرادهمانه (تحالف كركوك قوتنا وارادتنا) کە لە نێوان یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستاندایە کاندیدی باشن و هەوڵەکانیان بۆ کوردستانیبوونی
شارەکەیە"، رەوەند مەلا مەحمود وادەڵێت.
یەکێتی کوردایەتی دەکات نەک حزبایەتی
یەکێتی و کەرکوک دوانەیەکی لێک دانەبڕاون و سەرۆک مام جەلال لە
رابردوودا بە بەڵگەی ئەرشیفی کوردستانیبوونی ئەوشارەی سەلماندووە، ئێستاش لەسەر
هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال، یەکێتی هەوڵی ناسنامەی کوردستانیبوونی شارەکە
دەدات.
فریال عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە پشکی کەرکوک بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتی بۆ کەرکوک کوردایەتی دەکات نەک حزبایەتی، هەر ئەمەشە وایکردووە هەوڵی
زۆرترین دەنگ لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە شارەکە بدات، بۆئەوەی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دیاریبکات و لەوڕێگەیەوە
خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە بکات بێ جیاوازی".
"هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە
کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەگەر کورد زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، دەتوانین
زۆرترین کاندیدمان بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە و لەوێشەوە جارێکیتر خزمەت بە
کەرکوکییەکان بکەین"، فریال عەبدوڵڵا وادەڵێت.
دەشڵێت: "لای یەکێتی، کەرکوک تایبەتمەندی خۆی هەیە و لەو
چوارچێوەیەشدا پێنجەمین کۆنگرەی خۆی پێشخست بۆئەوەی بە خوێنێکی نوێوە بەشداری هەڵبژاردنەکان
بکات و هەموو هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بێت".
بڕیارە ١٨-١٢-٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق
ئەنجامبدرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی پاراستنی ناسنامەی
کوردستانیبوونی کەرکوک دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان دا
هاوپەیمانێتییەکی پێکهێناوە بەناوی (هاوپهیمانێتی کەرکوک هێز و ئیرادهمانه) و هاوپەیمانێتییەکە دەیەوێت هەوڵی تەواوی خۆی بدات لەپێناو خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی شاری
کەرکوک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

