بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لیژنە بۆ ونبووەكانی هەڵەبجە پێكدەهێندرێت
کوردستان 02:55 PM - 2023-10-17
PUKMEDIA
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق و چرۆ حەمەشەریف
بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی
عیراق، لیژنەیەکی تایبەت بە کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە پێکدەهێندرێت و لە
داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەکە سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و بەدواداچونی جددی بۆ ئەو کەیسە دەکات.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە
سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەیەک پێکدەهێندرێت بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی دەرەوە تایبەت
بە کەیسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە کە 120 منداڵن، تا ئێستا لە وڵاتی ئێرانن و
نەگەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان".
"لیژنەکە پێکدێت لە باڵیۆز عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری پارێزگای
هەڵەبجە و نوێنەرێکی منداڵە ونبووەکان و چرۆ حەمەشەریف، هەروەها لیژنەکە سەردانێکی
مەیدانی نەخۆشخانەکانی ئێران دەکات، ئەو نەخۆشخانانەی کە پاش کیمیابارانکردنی
هەڵەبجە، منداڵە ونبووەکانی تێدابووە و بەدواداچونێکی جددی بۆ ئەو کەیسە دەکات"،
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.
چرۆ حەمەشەریف دەستخۆشی لە باڵیۆز عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق کرد لەپای هاوکاری و پشتیوانی بۆ کەیسی منداڵە ونبووکانی هەڵەبجە.
دوای کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە رۆژی 16-3-1988، کە بووە هۆی
شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار و برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتی و
دەربەدەربوون و ئاوارەبوونی دانیشتوانی شاری هەڵەبجە و ونبوونی چەندین منداڵی ئەو
شارە کە تا ئێستاش نەگەڕاونەتەوە ناو کەسوکاری خۆیان، بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، دوای 35 ساڵ لیژنەیەک پێکهدەهێندرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسە و
شادبوونەوەی منداڵە ونبووەکان بە کەسوکاری خۆیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

