یه‌كێتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 05:20 PM - 2023-10-31
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
عیراق ماوه‌ی 45 رۆژ له بانگەشەی هه‌ڵبژاردندا
ده‌بێت، 134 لیستی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كێبڕكێ بۆ سه‌رخستنی زۆرترین كاندید ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش به 112 كاندید به‌شداری
لهههڵبژانهكهدا ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
بێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردوه.
كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌رجه‌میان
له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سند كراون كه ده‌ستپاكن و هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكارییان
نییه‌و له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌لاحه‌دین و دیاله‌و نه‌ینه‌وا و به‌غدا به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
بانگه‌شه 45 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه كۆپیه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه تێیدا هاتووه، "له سبه‌ینێوه
بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق له 15 پارێزگای عیراق ده‌ستپێده‌كات
و ماوه‌ی 45 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
یه‌كێتی به 112 كاندید به‌شداره
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی عیراق خۆی ئاماده‌كردوه‌و 112 كاندیدی له‌چوارچێوه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ
و هاوپه‌یمانێتی له‌پارێزگاكانی (نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و دیاله و سه‌لاحه‌دین و
به‌غدا) ده‌ستنیشانكردووه و سه‌رجه‌م كاندیدهكانیشی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه په‌سه‌ندكراون.
به‌وته‌ی رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی كه به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندوه:
"كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناو هاوپه‌یمانێتی بن یان به لیستی
سه‌ربه‌خۆ سه‌رجه‌میان كاندیدی ده‌ستپاك و به‌رپرسیارن و پێشینه‌ی به‌عسی بوونیان
نییه".
"هیوادارین كاندیده‌كانمان ببنه جێی
متمانه‌ی خه‌ڵك و ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن تا ببنه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان و شه‌ڕی
به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌ن"، رزگار حاجی حه‌مه
واده‌ڵێت.
یه‌كێتی به‌ژماره‌كانی (142، 120، 226، 134، 204) به‌شداری ده‌كات
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ژماره‌كانی (142، 120، 226، 134،
204) له‌چوارچێوه‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ و هاوپه‌یمانێتیدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی عیراق ده‌كات و له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا به 52
كاندید‌و به ژماره 134، له‌پارێزگای كه‌ركوكیش به
30 كاندید و به‌ژماره 142 له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی
و له‌پارێزگای دیاله‌ش به 30 كاندید‌و لیستی سه‌ربه‌خۆ به
ژماره 120، هه‌روه‌ها له‌پارێزگای سه‌لاحه‌دینیش
به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌ژماره 226 و به یه‌ك كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی
عیراق ده‌كات.
یه‌كێتی له به‌غدا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌به‌غدای پایته‌ختی عیراقیش به یه‌ك كاندید به‌ژماره 204
به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
له 15 پارێزگای عیراق هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌درێت
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان جگه له سێ
پارێزگاكه‌ی هه‌رێم له 15 پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی
عیراق ئه‌نجام ده‌درێت، كه تێیدا 134 لیست به‌شدار ده‌بن و له‌ناویاندا 39 هاوپه‌یمانی
و 29 حزب و 66 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران كه ژماره‌یان 35 هه‌زار
و 553 ده‌نگده‌ره، له 7166 وێستگه‌ی
ناوه‌ندی ده‌نگدان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
بڕیاره رۆژی 18ی 12ی 2023 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكانی عیراق له 15 پارێزگای عیراق ئه‌نجامبدرێت كه له‌ناویاندا كه‌ركوك و
نهینهواو دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هه‌ن كه ناوچه‌ی جێناكۆكهكانن و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان هه‌وڵده‌دات كوردستانیبوونی ئه‌و پارێزگا جێناكۆكانه به‌ده‌نگ بسه‌لمێنێته‌وه
و كورد زۆرترین ده‌نگی له‌و ناوچانه به‌ده‌ستبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

