لیستی 142ی کەرکوک کۆتایی بەبڕیاری حوکمی عەسکەری دەهێنێت
کوردستان 09:37 AM - 2023-11-01
PUKMEDIA
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
لە پەیامێكدا تيمی 142ی کەرکوک رایدەگەیەنێت: "تیمی 142، تیمێکی کارا و کاریگەری (هاوپەیمانی هێز و ئیرادە)ی باباگوڕگوڕن بۆ لابردنی زوڵم و ستەم لەسەر گەلەکەمان". راشيدەگەیەنێت: "بۆ چانسی دامەزراندن و هەلی ئاوەدانکردنەوە و دەرفەتی بوژاندنەوەی بازاڕ هاتووین، بۆ بوژاندنەوەی ئاسۆی داهاتووی گەنجەکانی کەرکوک لە کایەداین".
راشيدەگەیەنێت: "تیمی 142، تیمێکی
کارا و کاریگەر هاوپەیمانی (هێز و ئیرادە)ی باباگوڕگوڕن بۆ لابردنی زوڵم و ستەم لەسەر
گەلەکەمان، ئەمانە پێشڕەوی کاروانی تازەن لە خزمەت شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی کەرکوکدا، کوڕان و کچانی
تازەی شاری بێنازن بۆ راماڵینی ئەم خەم و پەژارەیە لەسەر ئاسمانی دوکەڵاوی (ئەرابخا)
دا، چونکە چەند ساڵێکە هەوری رەشی تەعریبی نوێ و جیاکاریی باڵی بەسەردا کێشاوە".
لە پەماكەدا ئەوەش هاتووە: "تیمەکەی گاوڕباخی، سوارچاکانی لیوای
جارانی کەرکوک کە نەخشەی دێرینی عوسمانی و قاموس ئەعلامی عوسمانی و بەڵگەکانی رەتکردنەوەی
تەعریب و تەبعیس و تەرحیلیان پێیە و دەڵێن جەولەیەک زامدار بووین و دەورەیەک پشووی
ناچاریمان دا، بەڵام وا هاتووینەتەوە تا ئیرادە و ئیدارەی شار لێکبدەینەوە، هاتووینەتەوە
تا بڕیاری قەرەقۆشی حوکمی عەسکەر و کەڵەگایی ئۆپەراسیۆنەکانی
نیوەشەو کۆتایی پێ بهێنین".
ئاماژە بەوەشدراوە: "ئێمە دەنگی کەرکوکین کە ئیتر کپ نابێ و لێرە ناڕوات، ئێمە رەنگی رەنگاوڕەنگی کەرکوکین کە ژوور و داڵانی حوکمی محەلی و ئەنجومەنی پارێزگاکەی ئاوەدان دەکەینەوە، کە تۆزی غەریبی لێ نیشتووە و ژەنگی زمانی دیموکراسی نەمانی لۆکاڵی و هیمەت و هەڵمەتی لەسەر لادەبەین، ئێمە سادە و خاکیین وەک خەڵکەکەمان، بۆ چانسی دامەزراندن و هەلی ئاوەدانکردنەوە و دەرفەتی بوژاندنەوەی بازاڕ هاتووین، بۆ بوژاندنەوەی ئاسۆی داهاتووی گەنجەکانی کەرکوک لە کایەداین، ئێمە نوێنەرەکانی (هاوپەیمانیی هێز و ئیرادە)ی کەکوکین".
دەقی پەیامەكە:
تیمی 142
تیمێکی کارا و کاریگەر هاوپەیمانی (هێز و ئیرادە)ی باباگوڕگوڕن بۆ لابردنی زوڵم و ستەم لەسەر گەلەکەمان. ئەمانە پێشڕەوی کاروانی تازەن لە خزمەت شەقام و کوچە و کۆڵانەکانی کەرکوکدا، کوڕان و کچانی تازەی شاری بێنازن بۆ راماڵینی ئەم خەم و پەژارەیە لەسەر ئاسمانی دوکەڵاوی (ئەرابخا) دا، چونکە چەند ساڵێکە هەوری رەشی تەعریبی نوێ و جیاکاریی باڵی بەسەردا کێشاوە.
خۆیانن، تیمەکەی گاوڕباخی، سوارچاکانی لیوای جارانی کەرکوک کە نەخشەی دێرینی عوسمانی و قاموس ئەعلامی عوسمانی و بەڵگەکانی رەتکردنەوەی تەعریب و تەبعیس و تەرحیلیان پێیە و دەڵێن جەولەیەک زامدار بووین و دەورەیەک پشووی ناچاریمان دا، بەڵام وا هاتووینەتەوە تا ئیرادە و ئیدارەی شار لێکبدەینەوە، هاتووینەتەوە تا بڕیاری قەرەقۆشی حوکمی عەسکەر و کەڵەگایی ئۆپەراسیۆنەکانی نیوەشەو کۆتایی پێ بهێنین.
ئێمە دەنگی کەرکوکین کە ئیتر کپ نابێ و لێرە ناڕوات، ئێمە رەنگی رەنگاوڕەنگی کەرکوکین کە ژوور و داڵانی حوکمی محەلی و ئەنجومەنی پارێزگاکەی ئاوەدان دەکەینەوە. کە تۆزی غەریبی لێ نیشتووە و ژەنگی زمانی دیموکراسی نەمانی لۆکاڵی و هیمەت و هەڵمەتی لەسەر لادەبەین.
ئێمە دۆستانی ژینگە و ژیان و پێکەوەژیانین، لەگەڵ خەڵکی خۆمان ماوین و جێمان نەهێشتوون، تیمی کار و کردارین، بۆ کەشوفش و باڵۆنی هەڕەشە و گوڕەشەی ئەودیوی بازگەکانی کەرکوک دروست نەبووین، تیمی موعاناتی گەلەکەمانین، لە خۆشی و ناخۆشیی شارەکەمان جێنەهێشتووە و خەڵکەکەیمان بە سەفقەی گوماناوی و شان ماچکردن و دەست لێسانەوەی پایتەختەکان نەفرۆشتووە.
کوڕان و کچانی ئەو خەڵکە بەئەمەکەین، هۆی هامان لە هێزە راکردووەکەی دەست گەردەلوولی تۆڵە و پڵنگە کاغەزییەکەی ریفراندۆم و مورتەزەقەی عەجەم و عەرەب و رۆم کرد.
ئێمە سادە و خاکیین وەک خەڵکەکەمان، بۆ چانسی دامەزراندن و هەلی ئاوەدانکردنەوە و دەرفەتی بوژاندنەوەی بازاڕ هاتووین. بۆ بوژاندنەوەی ئاسۆی داهاتووی گەنجەکانی کەرکوک لە کایەداین.
ئێمە نوێنەرەکانی هاوپەیمانیی (هێز و ئیرادە)ی کەکوکین.
ئێمە داهاتووی ئەنجومەنێکی رەنگاوڕەنگی پێکەوەژیانین، رۆڵەکانی مانگرتنی گاوڕباخی، تیپی 21ی کەرکوک و دوانزە سوارەی قازان و خۆپیشاندانە میللییەکەی جوت قاوەین. هاتووین خۆمان لەو قوڕەی دەوری تەپەڕەش و لەو تۆز و خۆڵەی خزمەتکردنی کەرکوک هەڵکێشین، جلی خزمەت و هیممەت و بەدلەی بەلەدیەی راگەیشتن بە ویست و ئیرادەی میللەت لەبەربکەین.
کارەبا و کاری باش و کاری خێر بۆ کەرکوک دابین بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

