لەتیف نێروەیی: هەڵبژاردن لەكەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ كورد چارەنووسسازە
کوردستان 07:27 PM - 2023-11-01
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: " ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان پڕۆسەیەكی چارەنووسسازە و بۆ گەلی كوردستان بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی (نیشتمانی، نەتەوەیی، مێژوویی، ئەخلاقی)یە، چونكە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك پرسی گرنگ بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلادەكاتەوە و دەبێتە كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارێزگاری ناشەرعی كەركوك یان وەكو ئیدارەیەكی گەندەڵی ناهاوسەنگ دەمێنێتەوە".
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە وتارێكیدا كە لەبەشی بیروڕای سایتی PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی دیكەی كوردستان، تەنها پڕۆسەیەكی دیموكراتی نییە، كە هێز و لایەنە سیاسییەكان كێبڕكێ بكەن لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ، زۆرترین كورسی و وەرگرتنی پشك و ئیستحقاقی هەڵبژاردن لە ئیدارە خۆجێیەكانی دەڤەرەكەدا، بەڵكو ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی كوردستان بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی (نیشتمانی، نەتەوەیی، مێژوویی، ئەخلاقی)یە، هەروەك پڕۆسەیەكی چارەنووسسازە، چونكەئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆمەڵێك پرسی گرنگ بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلادەكاتەوە".
"ئەنجامەكە دەبێتە پێوەری سەرەكی بۆ مانەوە، یان كۆتایهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارێزگاری ناشەرعی لەكەركوك، یان جێبەجێنەكردنی ماددەی (140) ی دەستوری عیراق و دەبێتە پێوەر بۆ نەهێشتنی دۆخی ناسەقامگیری ئێستای كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی دیكەی كوردستان كە بەهۆی لێكەوتەكانی ریفراندۆمەوە دۆخێكی ناسەقامگیری (ئەمنی، سیاسی، خزمەتگوزاری، ژینگەیی، ئیداریی، ئابووری) باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە، یان دەبێتە هۆی مانەوەی دۆخەكە، ئەنجامەكە دەبێتە فاكتەری بەدیهێنانی ئیداریەكی هاوسەنگ و دادپەروەری پڕ لە خزمەتگوزار كە هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بەبێ جیاوازی بەئیدارەی خۆیان بزانن، یانیش وەكو ئیدارەیەكی گەندەڵی ناهاوسەنگ دەمێنێتەوە" لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
دەشڵێت: "ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێتە پێوەر كە جارێكی دیكە ناسنامەی كوردستانی بوونی (كەركوك، دوزخورماتوو، خانەقین و گەرمەسێر بە گشتی، مەخمور، دەشتی نەینەوا، شنگال) بسەلمێنن، یان مەترسی لەسەر پاراستنی ئەو ناسنامەیە دروست دەكات، دەتوانێت كۆتایی بە كێشەی جوتیارانی كورد و توركمانی ناوچەكە بهێنێت، یان دەبێتە هۆی زیاتر كردنی گوشار و مەترسییەكان، یاخود كۆتایی بە بیری توندڕەوی و شۆفینییەت دێنێت، یان دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی ئەو مەترسییە".
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت: "لەم روانگەیەوە ئەم هەڵبژاردنە بەرپرسیارەتییەكی گەورە دەخاتە سەر شانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، هەروەك بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی دەخاتە سەر شانی هەموو هاووڵاتیانی كورد لە ناوچە دابڕێنراوەكان، بۆیە یەكێتی چ وەكو هێزێكی سیاسی كە هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان، چ وەكو هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە نەك هەر هەست بەو بەرپرسیارێتییە دەكات، بەڵكو بە پلانێكی گونجاوخۆی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی بە پشتیوانی دەنگدەرانی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان ئەو بەرپرسیارەتییە جێبەجێ بكات و بتوانێت زۆرترین دەنگ بە دەست بێنین و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ببێتە هۆی كۆتایهێنان بە هەموو كێشە و مەترسییەكان، بۆ ئەو مەبەستە، وەكو هەنگاوی سەرەتایی و كردەیی بە هێزەوە دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كرد و دەخوازین بە دەنگی دەنگداران وبە ئیرادەیەكی بەرزیشەوە بتوانین ببەینەوەو بگەینە ئامانجی سەرەكیمان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

