دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق: پێویستە كێشەی فڕۆكەخانەكانی سلێمانی چارەسەر بكرێن
کوردستان 11:22 AM - 2023-11-02
PUKMEDIA
فڕۆكەخانەی سلێمانی، لۆگۆی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پەرلەمان و حكومەتی عیراق هیچ كەسێكی بیانی سەربازی و مەدەنی لە فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و عەربەت بوونی نەبووەو هەردوو فڕۆكەخانەكەش پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقن و لەژێر چاودێری ئەواندان، ئەمەش لە كاتێكدایە وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق نەبوونی كەسی بیانی لە فڕۆكەخانەكان پشتڕاستكردووەتەوەو رایگەیاندووە: "هەردوو فڕۆكەخانەكە لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی فیدراڵدان و سەرجەم فرۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان مەدەنین و بۆ خزمەتی خەڵك بەكاردەهێنرێن".
هێرشی سەر فڕۆكەخانەكانی سلێمانی بەزاندنی سەروەری عیراقە
هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای چەند جارێك سەردانیكردنی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی عەربەت لەلایەن لیژنەكەمانەوە، دەركەوت ئەو هێرشانەی بەبیانووی بوونی كەسی بیانی دەكرێتە سەر فڕۆكەخانەكان جگە لە بەزاندنی سەروەری خاكی عیراق هیچ بنەمایەكی راستی نییە".
"لەهەمانكاتدا ئەو لیژنەیەی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ ئەو پرسە پێكهێنرابوو دوای دوو جار سەردانیكردنی هەردوو فڕۆكەخانەكە بۆیان دەركەوتووە، كەسی بیانی سەربازی و مەدەنی بوونی نەبووەو ئەو راستییەشیان بە راپۆرت ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق كردووە، هەردوو لیژنەكەش داوامان لە حكومەتی عیراق كردووە رێگەنەدەن لەوە زیاتر خاك و ئاسمانی عیراق بە بیانووی جیاجیا ببەزێنرێن و پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق بگرن"، هەرێم كەمال ئاغا وای وت.
وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق: فڕۆكەخانەكانی هەرێم مەدەنین
فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقدان و بۆ كاری سەربازی بەكارناهێنرێن.
جیهاد كازم وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "سەرجەم فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لەژێرچاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراقدان، هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێم سیاسییەو پێویستە چارەسەر بكرێت".
"ئەو فڕۆكەخانانەی لە هەرێمی كوردستان هەن سەرجەمیان مەدەنین و بۆكاری سەربازی بەكار نەهێنرێن، ئێمەش وەك دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق چاودێرییان دەكەین"، وتەبێژەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق وای وت.
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق: هیچ كەسێكی بیانی لەفڕۆكەخانەی عەربەت نەبووە
راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایدەگەیەنێت: "بەپێی لێكۆڵینەوەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت هیچ كەسێكی بیانی (سەربازی و مەدەنی) تێدا نەبووە و فڕۆكەخانەكان لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی فیدراڵدان".
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق دوای سەردانیكردنی بۆ سلێمانی لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاندووە: "دوای سەردانی ئەو لیژنە تایبەتمەندەی بەبڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عیراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت، پێكهێنرابوون تەئكیدیان كردەوە كە هیچ كەسێكی بیانی سەربازی و مەدەنی لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و عەربەت بوونیان نییە و نەبووە".
ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: "هەردوو فڕۆكەخانەكە لەژێر چاودێری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی فیدراڵیدان و بەشێوەی یاسایی و ئاسایی لەهەردوو فڕۆكەخانەكە كاردەكەن".
رۆژی 6ی 4ی 2023 لەلایەن حكومەتی توركیاوە سەرجەم ئەو گەشتانەی فڕۆكەخانەی سلێمانی كەبەسەر ئاسمانی وڵاتەكەیاندا ئەنجامدەدرێت راگیران و رۆژێكیش دوای بڕیارەكەی، توركیا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەئامانج گرت و هێرشی درۆنی كردە سەری، ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 18-9-2023 لەلایەن درۆنی توركییەوە بەبیانووی هەبوونی كەسی بیانی سەربازی هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و سێ پێشمەرگە و كارمەندی دژە تیرۆر بەناوەكانی (ھیوا قادر، ئیڤان عەدنان، رابەر ئەنوەر) شەهید كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

