سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە ناڕەزایەتییەکانی کورد دەگەیەنێتە یۆنامی
ی ن ک 06:23 PM - 2023-11-02
تایبەت
کۆبوونەوەی رێبوار تەها لەگەڵ وەفدێکی یۆنامی
رۆژی پێنج شەممە ٢-١١-٢٠٢٣ ڕێبوار تەها سەرۆکی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەکوک، پێشوازیی لە وەفدێکی یۆنامی کرد بە سەرۆکایەتیی پیپە لۆڤۆی بەڕێوەبەری نوسینگەی یۆنامی لە کەرکوک.
لە دیدارەکەدا رێبوار تەها سەرۆکی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە تێر و تەسەلی دۆخی سیاسی، ئیداری، ئەمنی و پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەگەڵ وەفدی یۆنامی باسکرد، و وتی؛ یەکێتی لە سۆنگەی پەرۆشییەوە بۆ پێشخستنی پڕۆسەی دیمۆکراسی ئامانجێتیی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.
لسەرۆکی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک، بە بەڵگەو ژمارە، ئەو نادادی و پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد دەکرێن لە پارێزگاکە بە وەفدی یۆنامی راگەیاند، هەر لە پەڕاوێزخستنی کورد لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەو بێبەشکردنی گەڕەک و ناوچە کوردییەکان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دانەمەزراندنی کورد لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی کەرکوک بە شێوەیەک کە شایستە بێت بە ژمارە و قەبارەی کورد لەو پارێزگایە.
لە بەرامبەردا وەفدی یۆنامی خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و رایانگەیاند؛ "کەرکوک بە هۆی فرەییەوە، دۆخێکی تایبەتیی هەیە و دەبێت ئەو بابەتە لە سەرجەم سێکتەرەکاندا لەبەرچاو بگیرێت، راشیانگەیاند؛ نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا پەڕاوێز بخرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

