دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمە
کوردستان 08:38 PM - 2023-11-04
ئەرشیف
دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و داوادەکرێت پێنج ماددەی یاساکە بە نادەستووری دابنرێت.
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، رۆژی یەکشەممە ٥ی تشرینی دووەم دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
بەپێی وتارێکی سڵێمان مستەفا کە لە بیرورای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە، سکاڵاکارەکان داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە ماددەکانی ١، ٩،١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (یاسای ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢) بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
پێشتر دادگای فیدڕاڵ چەندجارێک دانیشتنەکانی خۆی لەسەر ئەو سکاڵایە دواخستووە کە زیاتر لە شەش مانگە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، ناشزانرێت سبەی دادگاکە بڕیار لەسەر سکاڵاکە دەدات یان جارێکی دیکە دوایدەخات، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت.
دەقی وتارەکە لە بیرورای PUKMEDIA بخوێنەرەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

