لیستی یهكێتی له دیاله دهبێته پارێزهری مافی پێكهاتهکان
کوردستان 10:09 AM - 2023-11-05
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و ژمارەی لیستی یەکێتی لە دیالە ١٢٠
ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بەگشتی و ناوچە دابڕێنراوەکانی سنوری پارێزگای دیالە بەتایبەتی، لە پێکهاتەیەکی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی جۆراوجۆر پێکدێن و مافەکانیان لە دەستوری هەمیشەیی عیراق دیاریکراون، لەم روانگەیەوە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە کە ژمارەکەی (١٢٠)ە، تێدەکۆشێت بۆ پابەندبوون بە دەستوور و جیبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عیراق.
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەکی واقیعیانەی داڕشتووە و ٣٠ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دیاریکردووە و لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالەوە دەیەوێت شەڕی بەدەستهێنانی مافی سەرجەم پێکهاتەکان بکات.
یەکێتی رێگری لەتاکڕەویی بڕیاردان دەکات
سەباح کەریم عەباس کاندیدی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی پارێزگاری لە کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکان لەناویاندا پارێزگای دیالە دەکات و ئامانجییەتی زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاکە".
"داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای دیالە بە کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە دەکەین دەنگ بە کاندیدانی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگاکە بدەن، بۆئەوەی لە داهاتوودا رێگربین لەو تاک بڕیاری و زەوتکردنی مافەکانیان کە هەبووە، چونکە خزمەتکردن و بە یەکچاو سەیرکردنی سەرجەم پێکهاتەکان تەنها بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت"، سەباح کەریم وادەڵێت.
لیستی یەکێتی داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکانی دیالە دەبێت
کردارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پارێزگای دیالە، دەرخەری ئەو راستییەن، کە یەکێتی لە رابردوو و ئێستاشدا شەڕی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانی کردووە.
حەسەن تاڵەبانی کاندیدی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی لە رابردوو و ئێستاشدا شەڕی کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکانی کردووە و بۆ داهاتوش هەموو هەوڵێک دەدات قائیمقام و بەڕێوەبەری ئەو ناحیانەی زۆرترین کورد لێی نیشتەجێن لەڕێی ئەم دەنگدانەوە بەدەست بهێنێتەوە".
"یەکێتی بە دەستوور لەڕێی ماددەی 140ـەوە چارەسەری کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانی دەوێت، هەروەها دەبێتە پارێزەری مافی پێکهاتەکانی دیکە و لەوڕوانگەیەشەوە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکان دەکەم دەنگ بە کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆئەوەی ببینە نوێنەری راستەقینەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە"، حەسەن تاڵەبانی وادەڵێت.
پارێزگای دیالە جگە لە مەڵبەندەکەی کە شاری بەعقوبەیە، لە ٦ قەزا و ٢١ ناحیە پێکهاتووە، کە پێشتر زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردبوون، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی تەعریب و تەرحیلەوە تەنها چەند قەزاو ناحیەیەکی کوردی لێنیشتەجێن و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێی ٣٠ کاندیدەوە لەچوارچێوەی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی گەڕانەوەی کورد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و کوردستانیبوونی دەدەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

