کاندیدانی یەکێتی لە کەرکوک ماددەی ١٤٠ بە پارێزەری مافی پێکهاتەکان دەزانن
کوردستان 05:06 PM - 2023-11-05
PUKMEDIA
قەڵای کەرکوک و لۆگۆی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دژی کاندیدێکی هاوپەیمانی عروبە لەبارەی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی عەرەب بۆ شارەکە و رێگری لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و گەڕانەوەی پێشمەرگە و کورد بۆ شارەکە دەوەستنەوە و داوادەکەن ماددەی ١٤٠ کە ماددەیەکی دەستووریە و مافی سەرجەم پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوە جێبەجێ بکرێت.
بە یاسا رێگری لە یاساشکێنان دەکرێت
ئازاد شەریف کاندیدی
ژمارە ١٥ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:
"هەموو هەوڵیکی تەعریب و تەرحیل لە پارێزگای کەرکوک رەتدەکەینەوە و بە یاسا و
دەستوور رووبەڕووی هەموو ئەو هەوڵانە دەبینەوە کە پشتیوانی لە پێشێلکردنی یاسا و بڕیاری
تاکڕەوی دەکەن".
"کەرکوک شارێکی کوردستانییە
و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە کورد لەوشارە دەربکات و ئەو کوردانەی گەڕاونەتەوە شارەکە
مافی خۆیانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی باو و باپیرانیان درێژە بە ژیان بدەن و هەر بیانویەک بۆ دەرکردنی ئەو کوردانە هەبێت رێگر
دەبین و رەتیدەکەینەوە"، ئازاد شەریف وادەڵێت.
دەبێت پشت بە ماددەی ١٤٠ ببەسترێت
کاندیدانی یەکێتی لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دژی تەعریب و تەرحیل لە کەرکوک دەوەستنەوە و جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠یش بە زامنی مافی پێکهاتەکان دەزانن.
فەرهاد عومەر کەریم کاندیدی
ژمارە ٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند:
"ماددەی ١٤٠ ماددەیەکی دەستوورییە و دەبێت بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پشتی
پێببەستین و بەپێی ماددەکە پۆلیسی ناوخۆیی ئارامی ناو پارێزگاکە دەپارێزێت و هیچ
هێزێکی دیکەی سەربازی بۆی نییە بێتە ناو پارێزگای کەرکوک، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هیچ
هێزێک بۆی نەبێت دەستدرێژی بکاتە سەر پێکهاتەکان".
"هەر هەوڵیک لە
دەرەوەی یاسا و ماددەی ١٤٠ بێت وەک کاندیدانی یەکێتی لە کەرکوک رەتیدەکەیەنەوە و ئەو
کوردانەشی گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان، ئەو کوردانەن کە پێشتر لەلایەن رژێمی
بەعسەوە تەرحیل کراون و پاشان لەدوای روخانی رژێم گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان،
بەڵام ئەوەی پێویسە رێگری لێبکرێت ئەو تەعریبە زۆرەیە کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە
دەکرێتە سەر شارەکە و عەرەبی هاوردە دەهێنرێتە ناو کەرکوک"، فەرهاد عومەر
کەریم وادەڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عەزام
حەمەدانی کاندیدی هاوپەیمانی عروبە کە هاوپەیمانییەکی عەرەبییە لە شاری کەرکوک بۆ
کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەداوە: "پێویستە رێگری بکرێت لە گەڕانەوەی
پێشمەرگە بۆ شاری کەرکوک و رێگا نەدرێت ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت، هەروەها ئەو کاندیدەی
هاوپەیمانی عروبە بەرامبەر گەڕانەوەی کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ زێدی خۆیان ئاماژە
بەوەدەکات، بە هەموو شێوەیەک رێگری دەکەین لە گەڕانەوەی ئەو کوردانە و رێگا نادەین
کورد بگەڕێتەوە شارەکە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

