هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە: هاوپەیمانییەكەمان زامنی هیمەتی خزمەتە
کوردستان 11:48 AM - 2023-11-06
PUKMEDIA
هاوپەیمانی کەرکوک هێزی و ئیرادەمانە
لە پەیامی ئەمڕۆی لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت: "هاوپەیمانییەكەمان هێزی ئەژنۆ و زامنی هیمەتی خزمەتە، بۆ ئاوەدانی و گێڕانەوەی شارەكەمانە بۆ زەمەنی زێڕینی حوكمڕانی كورد و یەكێتی و پێكەوەژیان لە كەركوكدا".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمڕۆی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
هاوپەیمانی هێز و ئیرادە، هاوپەیمانییە بۆ خزمەتی ئاوەدانی و بوژاندنەوەی كەركوك، هەر هاوپەیمانییەكی سیاسی نییە بۆ چنینەوەی دەسكەوتی سیاسی كە ئەمەش بۆ كەركوك و كورد و كوردستان زەرورییە، بەڵكو هاوپەیمانییەكە بۆ خزمەتی گەڕەكە هەژارەكان، بوژاندنەوەی باخچەی منداڵان و (مەتكەب) و بنكەی تەندروستی و خەستەخانە و شارەوانی و گوزەر و كۆڵانەكانی كەركوك.
هاوپەیمانییەكەمان ئەندازیار و دكتۆر و مامۆستا و كارمەند و فەرمانبەر و پێشمەرگەی خزمەتی تێدایە كە لەیەكەم رۆژی دوای دەستبەكاربوونی ئەجیندای پڕۆژە و كارەكانی ئامادەیە و لیستی نوقسانییەكانی ئیدارەی بەوەكالەتی ئەزبەر كردووە، چونكە هەڵقوڵاوی داخوازی و پێداویستییەكانی خەڵكی شارەكەیە، هاوپەیمانی قەرەبووی چەند ساڵی رابردووی بێ خزمەتی گەڕەكە كوردییەكانە كە دوای ١٦ ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ باجی سیاسەتی شۆڤێنی و تایفی لەلایەك و سیاسەتی بوغرایی و خۆ گیڤكردنی سەردەمی ریفراندۆم لە لایەكی ترەوە دەدەن.
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە هاوپەیمانی هێزی ئەژنۆ و زامنی هیمەتی خزمەتیشە، بۆ ئاوەدانی و گێڕانەوەی شارەكەمانە بۆ زەمەنی زێڕینی حوكمڕانی كورد و یەكێتی و پێكەوەژیان لە كەركوكدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

