هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە: لەخەمی ناسنامەی نەتەوەیی کەرکوکین
کوردستان 11:22 AM - 2023-11-08
PUKMEDIA
هاوپەیمانی کەرکوک هێزی و ئیرادەمانە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8-11-2023 لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت: "ئەرکی سەرەکییەم هەموو ئۆرگان و هۆگرانی یەکێتی هەموو تواناکانی یەکێتی تەرخانی نەبەردی ناسنامەی نەتەوەیی بن لە کەرکوک، چونکە تیمی 142 لە جیاتی هەموو یەکێتی و یەکێتییەکانیش لە جیاتی هەموو کورد، ئەم شاییە دیموکراتییەی هەڵبژاردن بەرپا دەکەن".
دەقی پەیامەکە.....
پەیامی ئەمڕۆ
هەموو یەکێتی لە کەرکوک دەبن، هەموو ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتی لە کەرکوک دەبن . لەبەرەی پێشەوەی نەبەردی دیموکراتی هەڵبژاردن دەبن لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان(خانەقین، خورماتوو، شەنگال، مەخموور، شێخان و تەواوی موسڵ)، ئەم دەڤەرانەی نیشتمان گشتی گرنگن، بێگومان لە کەرکوک پشتیوانی لە تیمی 142پاڵپشتییەکە بۆ هەموو نەتەوە.
ئەرکی سەرەکییە هەموو ئۆرگان و هۆگرانی یەکێتی، هەموو تواناکانی یەکێتی تەرخانی نەبەردی ناسنامەی نەتەوەیی بن لە کەرکوک، چونکە تیمی 142 لە جیاتی هەموو یەکێتی و یەکێتییەکانیش لە جیاتی هەموو کورد ئەم شاییە دیموکراتییەی هەڵبژاردن بەرپا دەکەن.
بڕیاری یەکدەستی یەکێتی و بڕیاری سەرۆکی یەکێتی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانییە کە گشتمان لە کەرکوک دەبین، گشتمان خاوەن ماڵین و خاوەن ئیرادەین بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە).
ماڵی کەرکوکی ئاوەدانە و هەموو خەڵکی کوردستانیش خاوەنی کەرکوکن. شەهیدان(لیوا حسێن مەنسور، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، لیوا کەمال حاجی، لیوا سەلاح دیلمانی) و دەیان ئەفسەر و پێشمەرگەی تر لەوپەڕی سنووری کوردستانەوە تا ئەمپەڕی حەمرین لە کەرکوک خوێنیان بەخشی، ئێستا کوڕان و کچانی یەکێتی بە هەمان ئیرادە و هێز لە کەرکوک دەبن بۆ پشتیوانی (هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) .
دە سەربەرزبە ئەی هەڤاڵی یەکێتی هەمیشە لە ئامادەباشی ئەم نەبەردییەی ناسنامە و خزمەتی کەرکوک بە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

