کاروان یاروەیس: پێویستە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق درێژبکرێتەوە
کوردستان 01:47 PM - 2023-11-10
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق گەر تەمەنی درێژ نەکرێتەوە ئەوا ناتوانێ پڕۆسەی جیاکردنەوە و وردبینی و
یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجام بدات، هەروەها ناتوانێ درێژە بە ئامادەکارییەکانی بدات
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە سایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێش دەست پێکردنی
پشووی وەرزی یاسادانان، دانیشتنێکی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجام بدات".
"حەوتی
مانگی یەکی ساڵی داهاتوو تەمەنی یاسایی کۆمیسیۆن کۆتایی دێت و پەرلەمانیش ١٠ / ١ ی ساڵی داهاتوو پشووەکەی
کۆتایی دێت، هەروەها لەدوایی تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکان کۆمیسیۆن ١٩ رۆژ تەمەنی یاسایی دەمێنێتەوە و بەوەش ناتوانێ پرۆسەی
جیاکردنەوە و وردبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی
ئەنجام بدات، هەروەها ناتوانێ درێژە بە ئامادەکارییەکانی بدات بۆ ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە وا پێویست ئەکات تەمەنی درێژ بکرێتەوە"،
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وادەڵێت.
وتیشی: "سەرباری ئەوەی لە ٩ـی ئەم مانگەوە
ئەنجومەنی نوێنەران دەبوو بچێتە پشووی وەرزی یاسادانانەوە ، بەڵام هێشتا بە رەسمی
سەرۆکی ئەنجومەن راینەگەیاندووە و هێشتاش ژمارەی ئەو دانیشتنانەی کە پێویستە
ئەنجومەن لەهەر وەرزێکی یاسادانان ئەنجامی بدات تەواو نەبووەو چەند دانیشتنێکی
ماوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

