ئاسۆ مامەند: لەرێی هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتیی خۆجێی کەرکوک بەدەست دەهێنینەوە
کوردستان 08:57 PM - 2023-11-11
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت :" ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد و کەرکوک بایەخ و گرینگی زۆری هەیە و رێی ئەم پڕۆسەیەوە دەتوانیین سیستمی ئیداری و سیاسی کەرکوک راست بکەینەوە و دەتوانین دەسەڵاتی خۆجێی بەدەست بهێنینەوە".
ئەم وتانەی ئاسۆ مامەند لەمیانی کۆبوونەوەیەکی فراواندا بوو، بە ئامادەبوەنی هەڤاڵان سیروان کوێخا نەجم، خاڵە کاکەمەند، حەمەسور دووشیوانی، مامۆستا جوامێر، ژمارەیەک لە کاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە، و هەڤاڵانی بازنەکانی هەڵبژاردن.
لەو کۆبوونەوە جەماوەرییە فراوانەی کە رۆژی 11ی11ی 2023 لە پردێ بەرێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە بەرفراوانەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو ئاسۆ مامەند تەئکیدی لە گریگی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردەوە، و وتی:" ئەم هەڵبژاردنە بۆ کورد و کەرکوک بایەخ و گرنگی زۆری هەیە و لە رێی ئەم پڕۆسەیەوە دەتوانین سیستمی ئیداری و سیاسی کەرکوک راست بکەینەوە، و چیتر رێگە لەو ناهەقی و غەدرانە بگرین کە دەرهەق بە نەتەوەکەمان دەکرێن".
"بۆ ئەوەی دەسەڵاتیی خۆجێی پارێزگاکە بەدەست بهێنینەوە دەبێت هەموومان بە گڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەین، و دەنگ بە کاندیدانی (لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) بدەین" ئاسۆ مامەند وایوت
بە تەێکید کردەوەوە راشیگەیاند:" لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینەی کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی دەکات".
هەر لە کۆبوونەوەدا لەلایەن کچی شەهیدی فەرماندە مەلا ئاراس، ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێشکەش بە ئاسۆ مامەند کرا، و بەڵێنیدا وەک هەمیشە پارێزگاری لە خاکی کوردستان و ئاڵا پیرۆزەکەی بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

