هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە: لە ئێستاوە زەنگی سەرکەوتن لێدرا
کوردستان 01:44 PM - 2023-11-13
PUKMEDIA
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣-١١-٢٠٢٣ لیستی 142ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: "شەقامەکانی کەرکوک و دەڤەرەکانی دەوروبەری ئاڵوواڵەیە بە ئاڵا و دروشم و روخساری کاندیدی گەنج و بوێر، ئازا و بە جەرگ کە تیمی ١٤٢ و بەڵێنەکانی بەرجەستە دەکەن".
دەقی پەیامەکە:
پەیامی ئەمرۆ
هەر لە ئێستاوە سەرکەوتین
هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بە سەرکەوتوویی و سەربەرزی و لە کەشێکی خۆشی و ئاهەنگسازی تێپەڕی، تا ئێستا هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە یەکەمی شارەکەیە و هەر لە ئێستاشەوە زەنگی سەرکەوتن لێدرا.
هەر لە ئێستاوە کەمپینی ١٤٢ شارەکەی لەگەڵ ئاڵای کوردستان و دروشمی کوردستانی بە زمانی شیرین و رەوانی کوردی و بە زمانی بەلاغەی عەرەبی بۆ پێکەوە ژیان ئاشتکردەوە و ترسی حوکمی میلیشیا و نیازی گڵاوی تەعریبی نوێباوی لە دڵی کەرکوکییە رەسەنەکان دەرکرد.
وا لەم کەمپینەدا ویستی سیاسیی ناسنامە و رەنگی کوردانە لەم شارە کە خۆی هەر هەیە و هەر رەسەنە بوژاوەتەوە .
ئەم هەفتەیە بە گوڕ وتینی یەکێتیانە و هاوپەیمانی ئیرادە و هێزی دیموکراتی هاتۆتە کۆڕی هەڵبژاردنەوە .
سا بەڵکو خەڵکی تریش لەم نەبەردی دیموکراتیەدا بوێرن و کەمێک ئازایەتی کوردایەتی و دیموکراتی بدەنە بەر خۆیان و ململانێ رەواکەی مێژووی کوردستانی لە ناو جەرگەی کەرکوک گەرمتر بکەن.
لەم کەمپینە ئازادەدا.
شەقامەکانی کەرکوک و دەڤەرەکانی دەوروبەری ئاڵوواڵەیە بە ئاڵا و دروشم و روخساری کاندیدی گەنج و بوێر، ئازا و بە جەرگ کە تیمی ١٤٢ و بەڵێنەکانی بەرجەستە دەکەن .
لە هەفتەی یەکەمەوە هەڵبژاردنی کەرکوکمان بردەوە ، ماوەتەوە سەر ئەوەی جێگیری بکەین ، تاجی سەرکەوتن لەسەر قەڵا بنێین و شاییی بردنەوە بگێڕین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

