وەفدێکی پارتی سەردانی یەکێتی دەکات
کوردستان 01:41 PM - 2023-11-14
PUKMEDIA
وەفدی یەکێتی و پارتی
وەفدێکی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کردوو، جگە لە تەئکیدکردنەوەی توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، گفتوگۆی چەند پرسێکی دیکەیان کرد.
جەزا سەید مجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "مەبەست لە کۆبونەوەکەمان لەگەڵ وەفدی پارتی توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بوو، ئەمە جگە لەوەی پرسی بژێوی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و بایکۆتی دەوام تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەمان بوو".
"هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت و کۆبونەوەکانیشمان لەگەڵ پارتی تەنها کۆبونەوە لە پێناو کۆبونەوە نییە، بەڵکوو ئامادەکاریمانە بۆ ئەو کێشانەی کە دێنە پێشمان"، جەزا سەید مەجید وای وت.
هەر لەو بارەیەوە سالار سەرحەد خەلیفە لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: "کۆبونەوەکانمان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام دەبێت و لەداهاتوودا سەردانی سەرجەم لایەنەکانی دیکەش دەکەین".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا و پابەندی رێنماییەکانی کۆمسیۆنین و هەمیشە ئامادەیشمان بۆ هەڵبژاردن نیشانداوە"، سالار سەرحەد وای وت.
هەرلە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە (سلێمانی-هەڵەبجە) رایگەیاند: "توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی بە گرنگ دەزانین و لەو روانگەیەشەوە ئەمڕۆ سەردانی مەڵبەندی سلێمانیمان کرد، بەرپرسیارییەتی ئەمرۆ زیاتر لەهەموو لایەنەکان لەسەر شانی یەکێتی و پارتییەو دۆخەکە لێمان دەخوازێت کە برایەتی و ئاشتی لە نێوانماندا پەرە پێبدەین".
"حکومەتی هەرێم هەر کارێکی بۆ خزمەتی خەڵک پێکرابێت درێغی نەکردوەو لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ حکومەتی ناوەند گفتوگۆکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێم لەکاتی خۆیدا بنێرن"، عەلی حسێن وای وت.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/١١/١٤ جەزا سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەئامادەبونی سالار لالە سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی مەڵبەند، پێشوازییان لە عەلی حسێن بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە (سلێمانی-هەڵەبجە) و وەفدی یاوەریان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

