كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا
هەواڵ 05:11 PM - 2023-11-15
دەرباز ستار، كۆسرەت فەیسەڵ كەتۆ
ساتی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا
ئێوارەی رۆژی 15-11-2023، لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد اهل نینوی)، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا كەرنەڤاڵەكە بە سرودی نیشتمانی عیراق و كوردستان دەستیپێكرد و پاشان سەرجەم كاندیدەكان هاتنە سەر ستەیج و خۆیان ناساند و داوایان لە خەڵكی نەینەوا كرد متمانەیان پێببەخشن.
پاشان ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆكی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا وتاری هاوپەیمانێتییەكەی خوێندەوە و رایگەیاند: "هاوپەیمانێتییەكەمان هەوڵ بۆ بەرجەستەكردنی رۆحی یەكڕیزی نیشتمانی و پێكەوەژیانی هاوبەشی نێوان هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا بەبێ جیاكاری (ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی) دەدات و كار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا بۆ شوێنە رەسەنەكانی خۆیان دەدات".
راشیگەیاند: "كاردەكەین بۆ دابەشكردنی پۆستە كارگێڕییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە و ژمارەی كورسییەكان و دەستەبەركردنی پێداویستییە كارگێڕییەكانی ئیدار خۆجێییەكانی پارێزگای نەینەوا" .
دڵدار عەبدوڵڵا زێباری سەرۆكی لیستی یەكێتی خەڵكی نەینەوا وتاری لیستەكەی پێشكەشكرد و رایگەیاند: "عیراق لەبەردەم گۆڕانكارییەكی سیاسی و دیموكراسی گەورەدایە كە ببێتە مایەی باشتركردنی ژیانی خەڵك، بەڵام پرسیارە گرنگەكە ئەوەیە ئایە ئێمە دەتوانین لەو پڕۆسە دیموكراسییەی لە بەردەمماندایە ژيانێكی شایستە بۆ نەوەكانمان دابینبكەین؟، لەم روانگەیەوە لیستەكەمان هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ ئەوەی زۆرترین كاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاكە بۆ خزمەتكردنی خەڵكی نەینەوا".
راشیگەیاند: "بەڵێندەدەین لیستەكەمان پشت و پەنای پێكهاتەكانی خەڵكی نەینەوا بێت و كار بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بكەین، بۆیە گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا خەڵكی نەینەوا بزانن دەنگ بەكێدەدەن و كێدەكەنە نوێنەری خۆیان، كاندیدەكانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا سەرجەمیان لە ئاست ئەو متمانەیەی ئێوەدا دەبن و ئامادەن خزمەتتان بكەن".
هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد اهل نینوی)، 52 كاندید لەخۆدەگرێت و كاندیدەكان كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی كورسی دەكەن، هەروەها هاوپەیمانی و لیستەكانیش كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەكەن، كە 29 كورسی بە دەنگی كۆتاكانيشەوە لە خۆدەگرێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە نەینەوا، لەگەڵ (حزب الرفعة الوطنی) هاوپەیمانێتی بەناوی هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا هەیە و بە ژمارە ١٣٤ بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات.
لە پارێزگای نەینەوا 18 حزب و 12 هاوپەیمانی كە لە 629 كاندید پێكدێن، بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دەكەن، هاوكات پارێزگاكە زیاتر لە دوو ملیۆن دەنگدەر لە خۆدەگرێت.
كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا (اتحاد اهل نینوی)، یەكەم هەنگاوی رەسمی بانگەشەی هاوپەیمانێتییەكەیە لە پارێزگای نەینەوا و بڕیاریشە لە رۆژانی ئایندەدا بانگەشەی هاوپەیمانێتییەكە بۆ كاندیدەكان چڕتر بكرێتەوە.
پێشتر هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا، پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانێتییەكەی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە: "كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی پارێزگای نەینەوا بۆ شوێنە رەسەنەكانی خۆیان، هەروەها دابەشكردنی پۆستە كارگێڕییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای هاوبەشی راستەقینە و ژمارەی كورسییەكان".
دەقی پەیام و بەرنامەی هاوپەیمانی یەكێتی خەڵکی نەینەوا لەم لینكەدایە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت
09:45 PM - 2026-07-28
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
کوردستان 01:45 PM - 2026-07-28 -
گشتیمان دەوێت
بیروڕا 01:38 PM - 2026-07-28 -
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
کوردستان 12:17 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28



.png)
.jpg)


دابەزێنە

