رێبوار تەها: رێگە بە پەڕاوێزخستنی كورد لە كەركوك نادەین
کوردستان 12:21 PM - 2023-11-19
PUKMEDIA
رێبوار تەها
رۆژی 18-11-2023، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لایەنگرانی یەكێتی، كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ دەستیپێكرد، رێبوار تەها سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە وتاری هاوپەیمانێتییەكەی خوێندەوە و رایگەیاند: "پرسی كەركوك بۆ كورد و یەكێتی، پرسێكی نەتەوەیی چارەنووسسازە بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین سەردەمی سەپاندنی هێز و بێباكی و حوكمی قەرە قووشی كۆتایی هاتووە و هەرگیز سازش لەخواستە رەواكانی كوردانی كەركوك ناكەین، هەروەها بەڵێّن دووپاتدەكەینەوە كە دەبینە قەڵغانێك بۆ بە رگریكردن لە خەڵكی رەسەنی كەركوك".
راشیگەیاند: "ئێمە جیاوازی لەنێوان پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوكدا ناكەین، بەڵام مەحاڵیشە جارێكی دیكە رێگەبدەین لایەنێك بەزەبری هێز و تاك لایەنە حوكمڕانی كەركوك بكات و كورد پەڕاویز بخات لە ناوەندی بڕیار و مافە یاسایی و دەستوورەییەكان".
دەقی پەیامەكە:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێز.... كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان.... جە ماوەری دڵسۆز و خوڕاگری كەركوك.
بەناوی خۆم و كاندیدانی هاوپەیمانی كەركوك هێّز و ئیرادەمانە بە خێرهاتنتان دەكەم و لە حزوری ئێوەی خوشەویستدا پە یامی لیستەكەمانتان پیشكەش دەكەین.
لەسەرەتاشدا سوپاسی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكەین كەمتمانە یان پێبەخشین نوێنە رایەتیان بكەین لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە.
خە ڵكی ئازیزی شارە خۆشەویستەكەمان ...
لەسونگەی دڵسۆزیمان بۆ كەركوك و خەڵكە خۆڕاگرەكەی لە پەرۆشیمان بۆ كوتاییهێنان بە ستەمكاری و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كورد و پیكهاتە كانی دیكەی كەركوك، وەك بە رپرسیارییەتییەكی گەورەی مێژوویی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رادەگەیەنین تا لەو پێگەیەوە بەردەوامبین لە خزمەتكردنی زیاتری شارە كەمان.
ئاشكرایە دوای رووخانی رژێمی سەدامی گۆڕبەگۆر حوكمڕانی لە كەركوك بە وێستگەی جیاجیا تێپەڕیووە بەشێوازێك سیستەمی بەڕێوەبردن ئیفلیج بووە و رووبەڕووی كێشە و گرفتی گەورە، هاتووە، ئەنجامەكەشی خەڵكی كەركوك باجەكەی داوە بۆیە راستكردنەوەی دۆخی كەركوك پێویستی بەچارە سەرێكی بنەڕەتییە پرسی كەركوك بۆ كورد و یەكێتی، پرسێكی نەتەوەیی چارەنووسسازە بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین سەردەمی سەپاندنی هێز و بێباكی و حوكمی قەرە قووشی كوتایی هاتووە و هەرگیز سازش لەخواستە رەواكانی كوردانی كەركوك ناكەین بەڵكو بەهەموو هێز و توانایەك بەرگری لێدەكەین و دە یپارێزین هەروەك چۆن دەبێت پارسەنگی هێزو هاوسەنگی لە كەركوك بگەرَێتەوە بۆ پێش رووداوەكان.
كەركوكییە خۆشەویستەكان ..
ئێمە خەڵكی رەسەنی ئەم شارەین هەروەك چۆن لە رابردوودا لە هیچ بارودوخێكی سەخت و ناهەمواردا خەڵكی ئەم شارەمان جێنەهێشتووە بۆ داهاتووش هەروا دەكەین و بەردە وام دەبین، بڕوای تەواویشیمان بەوە هەیە ناكرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا كەركوك جێبهێڵین.
ئەو هەورە رەشەی ساڵانێكە ئاسمانی كەركوكی گرتووە ئەنجامی كاری چەند ناوەندێكی بەرژەوەند خوازە كەگرێدراوی یەكترن و لە قازانجی یەكتر كار دە كەن بۆ درێژەدان بە ستەمكاری و پاوانكردنی دەسەڵات دڵنیاتان دەكەینەوە ستەمكاری كۆتایی دێت و خۆری دادپەروەری لە ئاسمانی ك ركوك هەڵدێت.
لەگەڵ تیمێكی پسپۆڕ و شارەزا پڕۆژەیەكی دیراسەتكراومان ئامادە كردووە بۆ چارە سەركردنی كێشەی سێكتەرە جیاوازەكانی وەك ئاو كارەبا رێگاوبان زبڵ و خاشاك پیسبوونی كە شوهەوا كێشەی كە می خزمەتگوزاری نەخوشخانەكان تەملیككردنی خانووە بێ تاپۆكان كێشەی زەوی و زاری كشتوكاڵی بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش پێویستە بچینە نێو ئەنجومەنی پارێزگا و دە سەڵات وەربگرینەوە.
هەروەك كار دەكەین لەپێناو دۆزینەوەی هەلی كار و دامە زراندنی گە نجان لەهە ردوو كەرتی گشتی و تایبەت جەختیشدە كەینەوە گەنجان سەرمایەی كاریگەری بەڕێوەبردنی وڵاتن بۆیە مە بە ستمانە گەنجان بكەینە داینەمۆی بە ڕێوەبردن و سەرمە شقی ئاوە دانكردنەوە و گە شە پێدانی مرۆّیی لە كەركوك.
گەنجان... دڵنیابن لەكێشە و ئازارەكانتان تێدەگەین چونكە خۆشمان بەهەمان قوناغدا تیپەڕیووین و روژانەش گرفتەكان دەبینین، بۆیە دەمانەوێت دەسەڵاتی خۆجیَّی وەربگرینەوە، ئەو كات ئێوەی گە نج بەچاوی خۆتان دەیبینن پڕوژەی ئێمە بۆ ئێوە تەنها قسە نییە بەڵكو كار و كردارە.
سەبارەت بەو ناوچانەش كەبەهۆی سیاسەتی پەڕاوێزخستن زیانیان بەركەوتووە، بەتایبەتی بێبەشكردنی ناوچەو گەڕەكە كوردنشینەكان لە پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان و پڕوژە ستراتیژییەكان بەڵێن دووپاتدە كەینەوە ناوچە كانیان بە باشترین شێوە ئاوەدان و قەرە بوو دەكە ینەوە.
دەمەوێت ئەوەش بە ئێوەی ئازیز رابگەیەنم كەدوای هەڵبژاردن، بە دانووستاندن لەگەڵ لایەن و پێكهاتەكانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك پێكدەهێنین كەجێی رەزامەندی هەموو لایەك بێت بە جورێك ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران و شایستە بۆ خەڵكی كەركوك مسۆگەر بكات.
چیتر نامانەوێت ئایندەی منداڵەكانمان پڕبیت لە رق و كینە بەرامبەر یەكتر بۆیە بەپێكەوە كاركردن و بەدەستهێنانەوەی دەسە ڵات كوتایی دەهێنین بە سیاسەتی جیاكاری و ئەقڵییەتی شوقێنی و تەعریبی نوێ لە كەركوك.
ئێمە جیاوازی لەنێوان پێكهاتە رەسەنەكانی كەركوك ناكەین، بەڵام مەحاڵیشە جارێكی دیكە رێگەبدەین لایەنێك بەزەبری هێز و تاك لایەنە حوكمڕانی كەركوك بكات و كورد پەڕاویز بخات لە ناوەندی بڕیار و مافە یاسایی و دە ستوورییەكانی.
باهەمووان رۆژی ۱۸-۱۲ قوّلَّلێهەڵماڵین و بچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و كوتایی بهێنین بەپاوانخوازی و هەژموونی لایەنێك و بە دەنگی خومان هاوكیشەكان، بگۆڕین بادە نگەكانمان فریادڕەس بێت بۆ گۆڕینی دۆخی كەركوك با یەكڕیزی و یەكهەڵویِستیمان وەرچەرخانێكی گەورەبێت بۆ هێنانەكایەی ئایندەیەكی باشتر بۆ
شارەكەمان، هەروەها بەڵێّن دووپاتدەكەینەوە كە دەبینە قەڵغانێك بۆ بە رگریكردن لە خەڵكی رەسەنی كەركوك، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تەواوی پڕۆژەكەمان جێبەجێ دەك ین بەپێچەوانەوە ئامادەی لێپرسینەوەین لە بەردەم دادگای میللەت.
سەرجەم كاندیدانی لیستەكەمان كەسانی پسپۆڕ و شارەزان لەبوارە جیاجیاكاندا، بەمتمانە بەخشینتان پێیان دەبنە داكوكیكاری راستەقینەتان لە نێو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
خوشك و برایانم هەڕەشەی جدیی هەیە بۆ گۆڕینی ناسنامەی شارە كەمان، لەماوەكانی رابردوودا براكانتان بە خوێن بەرگریان لە ناسنامەی كەركوك كرد، ئێستاش دەنگی ئێوە، هیمەتی ئێوە دەبێتە قەڵغانێك بۆ پاراستنی كەركوك، بەرە و وەرگرتنەوەی دەسەڵات ...... هەنگاوی یەكەم هەڵبژاردن ..... هەنگاوی دووەم دەسەڵات وەردەگرینەوە، لە كۆتایی قسەكانمدا پێم خوشە ئەو وتەیەیی سە رۆك مام جەلال بەبیر هەمووان بهێنمەوە كە دەڵێت: (هەتا كوردێك مابێ كەركوك شاری كوردستانە).
هەر شاد و ئاسوودەبن.
زۆر سوپاس
رێبوار تەها
سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

