مەکتەبی سیاسی: لەڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا خەباتی ئاوەدانی درێژە پێدەدەین
کوردستان 11:06 AM - 2023-11-20
PUKMEDIA
لۆگۆی رۆژی شەهیدانی یەکێتی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ رۆژی شەهیدی یەکێتی رایدەگەیەنێت:" سەرکردە و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری نەبەردی لە شاخە سەرکەشەکان، تێکۆشەرانی زیندان و رێکخستنە نھێنییەکانی شۆرشی نوێ و شەھیدانی راپەڕین و رزگاری و بەرەنگاری تیرۆر و تۆقاندن و ستەمی ھەمە چەشنی دوژمنان گیانبازییان نواندووە و بەخوێن بوونەتە شەھید وشایەتی ئەم داستانە دوور و درێژە".
دەقی پەیامەکە:
(۲۱ی۱۱) رۆژی شەھیدی یەکێتیی رۆژی شایەتی یەکێتییە لەسەر خەباتی نەپساوەی گەلەکەمان لەڕێی مافی چارەنووسدا.
رۆژی رێبازی (کەم بژی و کەڵ بژی)یە کە سەردەقشکێنانی شەھادەت؛ خاڵە شیھاب ، جەعفەر و ئەنوەر مۆری یەکێتیانەیان لێ دا و لەم کاروانە دوور و درێژەدا سەرکردە ، فەرماندە، پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری نەبەردی لە شاخە سەرکەشەکان، تێکۆشەرانی زیندان و رێکخستنە نھێنییەکانی شۆرشی نوێ و شەھیدانی راپەڕین و رزگاری و بەرەنگاری تیرۆر و تۆقاندن و ستەمی ھەمە چەشنی دوژمنان گیانبازییان نواندووە و بەخوێن بوونەتە شەھید وشایەتی ئەم داستانە دوور و درێژە.
لەو رۆژەوە شار و ئاوایی ، رۆژ نییە و ساڵ نییە لە تەقویمی ژیانی نزیکەی پێنج دەیەی خەباتی گەلەکەمان یەکێتیی شەھیدی تیا نەدابێ و خەڵاتی ئازادی ئاوێتەی گوڵاڵە سوورەی قوربانیدان نەکردبێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی شەھیدانە ، بەڵام شەھیدخواز نییە، شەھیدپەروەرە ، ژیاندۆست و ئایندەخوازە لێ کە کوردایەتی و رزگاری و دیموکراتی خوێنی بوێ قەت درێغی ناکات، ئەگەرچی بژاردەی یەکەمی تێکۆشانی بێوچانی ھەمەلایەنەی سیاسیی و شارستانی و دیموکراتییە، بەڵام بۆ رزگاری کوردستان ھیچی لێ چاو نییە.
لەم رۆژە پیرۆزەشدا ھەم خەباتی ئاوەدانی درێژەپێدەدا و ھەم بەڵێن و وەفاداری بۆ رێبازی شەھیدانی بەڵێن و وەفای تاسەرە.
ھەروا پابەندێتی بە یادگارە شیرینەکانیان کە کەسوکاری شەھیدانن دووپات دەکاتەوە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی یەکێتیی و شۆرشی نوێ و تێکرای شەھیدانی کوردستان.
رۆحی سەرۆکی نەمر سەرۆک مام جەلال
شاد و ئاسوودە بێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

