شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: سەرخستنی لیستی ١٤٢ بایەخی گرنگی بۆ کەرکوکییەکان هەیە
کوردستان 05:26 PM - 2023-11-20
PUKMEDIA
کۆبونەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بازنەکانی هەڵبژاردنی میحوەری چەمچەماڵ
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠/١١/٢٠٢٣ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە ئامادەبوونی مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەرکردایەتی و مەلا شێخە لەگەڵ بازنەکانی هەڵبژاردنی میحوەری چەمچەماڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و کاروباری لیژنەکان خرانە بەرباس و گفتوگۆ، هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی رابردوو کراو بەرنامەو پلانی پێویست دانرا بۆ بەردەوامی کاری لیژنەو تیمەکان و هەوڵدان بۆ سەرخستنی کاندیدانی یەکێتیی لە هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.
لەمیانی وتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دەستخۆشی لە تیم و بازنەکان کرد کە هەموویان پێکەوە ماندوونەناسانە کاردەکەن، داواشی کرد هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەرخستنی کاندیدەکان لە لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی: "هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ کورد لە کەرکووک بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، کەرکووکییەکانیش لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە تەنهاو تەنها یەکێتیی دەتوانێ بەرگریان لێ بکات و لە رۆژانی تەنگانە بە فریایان بکەوێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

