لەتیف نێروەیی: هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان رۆژی شەهیدانە
کوردستان 08:22 PM - 2023-11-20
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
ئەندامێکی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی رایدەگەیەنێت:" هیچ
گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك، ئەشكەوتێك، پێدەشتی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە
قارەمانە نەمرەكانی یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت".
لەتیف
نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە بەشی
بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە نوسیویەتی: "هۆكاری سەرەكی بۆ دیاریكردنی رۆژی شەهیدانی یەکێتێ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەركی جێبەجێكردنی مەراسیمی تایبەت و شایستە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ (26) هەزار شەهیدی نەمر لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندیدارەكانی یەكێتییەوە بکرێت، چونكە لە توانای راگەیاندنەكەدا نەبوو كە بتوانێت هەموو مەراسیمەكان راستەوخۆ پەخش بكات، بەجۆرێک ئەگەر (٢٦) هەزار دابەشی رۆژەکانی ساڵ بکەین، دەبوایە رۆژانە مەراسیم بۆ یادی زیاتر لە (٧٠) شەهیدی نەمر بکرێت".
راشیگەیاند:"هەموو رۆژێكی ساڵ بۆ یەكێتییەكان هەر رۆژی شەهیدانە، چونكە هیچ رۆژێك تێپەڕ نابێت، كە لەو رۆژەدا هەڤاڵێك یان چەندین هەڤاڵ، هەندێ رۆژیش دەیان هەڤاڵی نەمر، بە گیانی خۆیان شاباشی رزگاری یان نەدابێت, هیچ گوندێك، شاخێك، لوتكەیەك، ئەشكەوتێك، پێدەشتی گەرمیان و كوێستانێكی ئەم وڵاتە نییە قارەمانە نەمرەكانی یەكێتی پەیامی شەهیدستانیان پێنەگەیاندبێت".
دەشڵێت:"هیچ گەڕەك و شەقام و كۆڵانێكی شارەكانی
ئەم وڵاتە نەماوە قارەمانەكانی یەكێتی دەیانجار بە خوێنی خۆیان ئاویان نەدابێت ،هیچ
زیندانێكی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو نەمابوو نیشتمانپەروەرەكانی یەكێتی لەبەردەم
پەتی سێدارە پەیامی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) یان بە گوێچكەی جەلادەكانی ئەو سەردەمە
نەگەیاندبێتبۆیە هەموو رۆژێكی ساڵا بۆ یەكێتییەكان و بۆ گەلەكەمان رۆژی شەهیدانە، رۆژی
21/11 یش رۆژی دەربڕینی وەفاو بەڵێن تازەكردنەوەیە بۆ گیانی پاكی شەهیدان كە درێژە
بە رێبازە پیرۆزەكەیان بدەین"
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

