یەكڕیزی و یەكگوتاری، تەنیا بژاردەیە
ی ن ک 09:24 AM - 2023-11-27
PUKMEDIA
سەروتاری PUKMEDIA
سەروتاری PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، جارێكی دیكە جووڵەیەكی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكان دەستپێكردووە، كە ئامانجی سەرەكی یەكڕیزی و یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردە بۆ پەرلەمانی كوردستان كە جێی خواستی خەڵك بێت، هاوتەریبیش بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم بەپێكەوەیی و بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەمووان بپارێزرێن.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای پێنجەمین كۆنگرەی خۆی و لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەریی بۆ زاڵكردنی زمانی دیالۆگ و چارەسەری كێشەكان لە پێناوی یەكڕیزی ناوماڵی كورد راگەیاند و هەرخۆیشی سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتی دەكات، تاوەكو رێگای بڕیاردانی سیاسی لەو پێناوەدا خێراتر بكات و كات و دەرفەت لەدەست نەدرێت، چونكە بەخوێندنەوەی یەكێتی بۆ قۆناغەكان، نابێت چیتر دەرفەتەكانی یەكڕیزی و ئاشتەوایی و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك دوابخرێن.
جگە لەوەی روئیای سیاسی بۆ یەكڕیزی و ئاشتەوایی روونە، ئەوا وانەكانیشی بۆ هێزە سیاسییەكان روونترن، كە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد دا رۆشنن و جێدەستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دیارە، بەرهەمەكەیشی بۆ كۆمەڵانی خەڵك و خەباتەكەی زوو چنرانەوە، بۆیە هیچ كاتێك كورد و بزووتنەوە سیاسییەكەی زیانی لە یەكڕیزی و یەكگوتاریدا نەكردووە، بەڵكو بە پێچەوانەوە زیانی لە ترازانی ناوماڵی كورد دا كردووە.
مێژووی سیاسی خۆمان، وانەی زۆر و نزیكیان تێدایە لە سەركەوتن كە فاكتەرەكانی یەكڕیزی و ئاشتەوایی سیاسی ناوماڵی كورد بوون، هەر لە راپەڕینی ئاداری 1991، هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی خۆماڵی 1992، بەشداری راستەقینەی كورد لە رووخاندنی رژێمی بەعس 2003، بەشداری كارای كورد لەعیراقی نوێ 2005، دانانی ماف و هەقبەشی كورد لە بودجەی عیراق بەرێژەی 17% و لە سەر ئاستی هەرێمیش نموونەكانی سەركەوتنی یەكڕیزی زۆرترن، بۆیە ئێستاش یەك رێگای سەركەوتن لەبەردەم هێزە سیاسییە كوردستانییەكاندا هەیە ئەویش "یەكڕیزی ناوماڵی كورد و یەكگوتاری"یە، كە یەكێتی رووی تێدەكات و پشتی تێناكات و بەپێویستی دەزانێت بەزوویی لەمپەڕ و ئاستەنگەكانی بەردەم سەرخستنی لاببرێن.
لە خوێندنەوەی سادەی ئەم سوود و زیانەدا، ئەوا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ دوودڵی بۆ جێبەجێكردنی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بافڵ لە دەرگای سیاسی هێزە كوردستانییەكان دەدات، تاوەكو بە یەكگوتاریی و یەكڕیزی ناوماڵی خۆمانەوە، هەم بەرەوڕووی ئاڵنگاریی و پێشهاتەكانی هەرێم و عیراق ببینەوە، هەمیش بەربگرین لە زیانگەیاندن لەئەزموون و قەوارەی هەرێم و پڕۆسەی سیاسی و حوكمڕانی هەرێم و شەڕی رەوای ماف و ژیان و مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ عیراق بەسوود كۆتایی پێبهێندرێت، ئەم شەڕەش یەك سەنگەری هەیە كە یەكڕیزی و یەكگوتاریی سیاسی و یەك ئیرادەیی كوردە.
یەكڕیزی ناوماڵی كورد و یەكگوتاریی و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ و پاراستنی هەرێم و سیستمە دیموكراسییەكەی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرپرسیارێتی نیشتمانییە و لێی راناكات، بەڵكو بۆی رادەكات تاوەكو زەمینەیەكی لەباری سیاسی و حوكمڕانی و دیموكراسی شایستە لەهەرێمدا هەبێت، كە لە سەركەوتن و ئارامیدا لەنگەر بگرێت، ئاڵنگارییەكان رابماڵێت، نەوەك تەحەدییەكان بیانچەقێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

