رەفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی داکۆکی لە کوردستانی بوونی جێناکۆکەکان دەکات
کوردستان 04:39 PM - 2023-11-27
PUKMEDIA
هەڤاڵان و کاندیدانی یەکێتی لە داقوق
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه ٢٧-١١-٢٠٢٣ به سه‌رپه‌رشتی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئاسۆ مامه‌ند سه‌رۆكی قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و كاندیدانی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، له مه‌ڵبه‌ندی 18ی رۆژهه‌ڵات له قه‌زای داقوق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی سنوره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ پاڵپشتیكردن له كاندیدانی هاوپه‌یمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا باسی له دڵسۆزی و خۆڕاگری كوردانی داقوق و ده‌ورووبه‌ری كرد و جه‌ختی كرده‌وه: "یه‌كێتی داكۆكی له كوردستانی بوونی داقوق و كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه جێناكۆكه‌كانی دیكه ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا قوربانی زۆری به‌خشیووه، دڵنیایشی كردنه‌وه؛ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی سازش له‌سه‌ر خواست و مافه‌كانی كوردانی داقوق و ده‌ورووبه‌ری ناكات و به‌رگریان لێده‌كات".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاسۆ مامه‌ند رایگه‌یاند:"بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كوردستانیی بوونی داقوق و ده‌ورووبه‌ری بكه‌ین، ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رۆڵی كارامان هه‌بێت و ده‌نگ به كاندیدانی لیستی ژماره ١٤٢ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه بده‌ین و له رێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرینه‌وه‌و كۆتایی به‌و سته‌مه بهێنین كه چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووی داقوق و دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه".
لای خۆشیانه‌وه كاندیدانی لیستی ژماره ١٤٢ی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه، ته‌ئكیدیان كرده‌وه؛ كه ده‌بنه پارێزه‌ر و به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی خواست و مافه‌كانی دانیشتوانی داقوق و ده‌وروبه‌ری و ئه‌و سته‌م و نادادییه‌ی كه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت كۆتایی پێ ده‌هێنن به‌تایبه‌تیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی و زاری جوتیارانی ناوچه‌كه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

