شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە یەکڕیزی ناوماڵی کورد کێشەکان چارەسەر دەبن
کوردستان 08:40 PM - 2023-11-28
PUKMEDIA
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ
لەمیانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پارێزگا جێناکۆکەکان شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە وتەیەکیدا رایگەیاند: "کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەبارەی موچە و بودجە تەنیا بەگفتوگۆ و یەکریزی ماڵی کورد چارەسەردەکرێت".
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گرنگە بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان، چونکە ھەژدە ساڵە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ھەڵبژاردنی نەکردوە، بۆیە بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەمان لەم شارە گرنگە ئەم ھەڵبژاردن، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەواین لەبانگەشەی ھەڵبژاردن و بەھەموو شێوەیەک تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکرێت".
"پاش ئەم هەڵبژاردنەش بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئامادەین و کاردەکەین بۆ سەرخستنی یەکێتی لەھەڵبژاردنەکەدا، وەک چۆن لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەرنامەمان ھەبوو لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکان لەکوردستان و لەعیراقیش کۆببینەوە و دەمانەوێ کاری ھاوبەش بکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵک ، لەگەڵ پارتیش لەئاستی بەرز کۆبونەوە کراوە ھیوادارین ئەو کێشانەی ھەبوو لەرابردوو چارەسەربکرێت بەلێکتێگەیشتن"، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وای وت.
ئەوەش دەڵێت: "کێشەکانی حکومەت و لایەنەکان تەنیا وەزارەتی پێشمەرگە نەبووە، بەڵکوو زۆر کێشە تر ھەیە، وەک خزمەتکردن و خزمەتگوزاری و بەرێوەبردن و بابەتی دارایی و یەکریزی نێو ماڵی کورد ماڵی کورد، ھیوادارین ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێکێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان، هاوکات کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغداش لەبارەی موچە و بودجە تەنیا بەگفتوگۆ و یەکریزی ماڵی کورد چارەسەردەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

