لە کەرکوک هەردوکیان پێکەوەن
بیروڕا 02:30 PM - 2023-11-30
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵلا
ئەو تەوژمەی ئێستا وا لە کەرکوک کوچە و کۆڵانەکانی شارەکەی گرتووەتەوە: هەمووی مەشغوڵی سیاسەت و هەڵبژاردن، یەکێتی و هاوپەیمانی، وەرگرتنەوەی دەسەڵات و مانەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێن کردووە، تەوژمێکی زیاترە لە تای هەڵبژاردن و کاردانەوەی ململانێی لیستەکان.
ئەمە شتێکە لە بابەت بوژانەوەی بزووتنەوەی سیاسی و کاردانەوەی قووڵی کەرکوکییەکان پاش شەش ساڵ لە سەبری شۆڕشگێڕی و دانبەخۆداگرتن.
ئەم بۆنەی هەڵبژاردنە بۆوەتە بیانووی ئەبدەیتکردەنەوەی سیاسەت و کوردایەتی و خاوەندارێتی لە مەسەلەی کەرکوک، گەنجەکان، کچان و کوڕان لەم تابلۆیەدا ڕەنگی زاڵن و دیمەنەکەیان ڕەونەقدارتر کردووە.
ڕەنگە هەبن بڵێن جا خۆ ساڵی پێشتر هەڵبژاردنی تر لە کەرکوک کرا (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە پایزی ٢٠٢١) و هیچی نوێی تیا نەبوو، بەڵام خەڵکی بە سەلیقە دەزانن ئەمەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەیوەستە بە دیزاینکردنەوەی ئیدارەی شارەکە و پێدانەوەی کەسێتی سیاسی و مەعنەوییە بە کەرکوک، پەیوەستە بە سەنتەرکردنی سیاسەت لە هەستیارترین شاری کوردستان و عیراق لە وەختێکدا هەم سیاسەتی بەغدا بۆ کۆی عیراق درز و کەلێنی تێدایە و هەم سیاسەتی کوردستانیش لە ناوخۆدا پڕ گرفتە.
لە ئیدارە و حکومڕانییەوە تا ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان، بۆیە جوڵەی بە تەوژمی کەرکوک وەک گەڕان وایە بەدوای گۆڕەپانی نوێی کارکردن کە سییەکانی سیاسەت لە کوردستان و عیراق پاک بکاتەوە و چانسێکی تر بداتەوە بە هەمووان ، ئەمما بە ستایلێکی نوێوە.
لەبەر ئەمەیە دەتوانین جوانترین بەرجەستەی عیراقە بچوکەکە و کوردستانە گەنجەکە لە پێگەیشتنی پردی خاسەی کەرکوک و گرێدانەوەی جەمسەرەکان ببینینەوە.
ڕوویداوە لە مێژووی هاوچەرخی عیراقدا بزووتنەوەی چەپ، دەورانێکی تر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی کوردستان، یان ماوەیەکی کەم بزووتنەوەی بەهاری عەرەبی و دوایی بزووتنەوەی دیموکراتی عیراق و تشرینییەکانی، دەبوونە ناوکی سیاسەتێکی چڕوخەست.
یانی ئەوەی بە زمانی گیڤارییەکانەوە دەوترا (بوئرەی شۆرشگێڕی)، پێدەچێت کەرکوکی دەمی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە بەرزەخێکی وادا بژی، ببێتە پردێکی پتەو، یان ترافیکێکی چالاکی هامشۆی سیاسەت و دەرهاویشتەکانی .
ڕاستە دیمەنی جەمسەرگیرییەکە وەک جەمسەرگیری نەتەوەیی و مەزهەبی دەردەکەوێ، بەڵام ڕاستێکەی ئەمە بابەتە ڕووکەشەکەیە و لە ناوەرۆکدا ستایلە سیاسییە جیاوازەکان کە خۆیان لە جەمسەرە نەتەوەییەکان پێچاوە، لە قەرەباڵخی ململانێدا خەریکن شوێن بۆ خۆیان دەکەنەوە. ئێمە باسی بەشەکەی کورد دەکەین کە وەسفی مام جەلالی بەسەردا جێبەجێ دەبێت: ئەژدیهاکە، یان قومقومەکە ، لە ملی شوشەکە هاتۆتە دەرەوە و تازە بە پاڵەپەستۆش ناچێتە ناوەوە.
لەو کاتەی پەیام و پێدراوەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە دێن کاڵ بوونەتەوە و لەو کاتەی بەغداش لەبەر سەرقاڵی بە ململانێکانی جەمسەرەکانی پایتەخت چیتر ناتوانێ کەرکوک وەک باخچەی ئەمن و ئومانی عیراقی نیشان بدات، ڕەنگە ئێستا دەرفەتێکی زێرین بێت کە کەرکوک خۆی سیاسەتێکی تەوەر کەرکوکیانە کەڵەکە بکات و چەقی شارەکە ببێتە داینەمۆی چانسی تاقینەکراوەی توخم و پێکهاتەکان بەرەو دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی هەرێم و بەغدا و پێدانی چانسێکی نوێ کە متبوون و پێکوتەی ئێستا تێپەرێنێ.
بۆ نا؟ شار هەموو شتێکی تیا دەقەومێ و کەرکوکیش شارە و لەسەد ساڵی رابردوودا قسەی هەبوو.
زۆر زەحمەتە ئەم دۆخە گەشاوە هەر لە تەداروکاتی ویستی خزمەتگوزاری و ئەرکی ئاوەدانی یا خود لە ویستە نەتەوەییەکەدا قەتیس بکرێت . بۆ کەرکوک و لە کەرکوک هەردوکیان پێکەوەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار: رێگە نادەین عیراق ببێتە پێگە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ
04:08 PM - 2026-09-12 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پاڵپشتی گەلی كوردە
03:49 PM - 2026-09-12 -
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
01:53 PM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
10:35 AM - 2026-09-12
ئەمانەش ببینە
دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی رۆژئاڤا دەکات
03:39 PM - 2026-09-12
مەزڵوم عەبدی کار بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کۆبانێ دەکات
02:47 PM - 2026-09-12
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
11:35 AM - 2026-09-12
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
10:55 AM - 2026-09-12
زۆرترین خوێنراو
-
دوای تێپەڕبوونى حەوت ساڵ سەرۆکى چین سەردانى هندستان دەکات
جیهان 01:53 PM - 2026-09-12 -
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ رزگار حاجی حەمە دەکات
پرسەنامە 01:14 PM - 2026-09-12 -
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-09-12 -
سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا دەکات
عیراق 10:55 AM - 2026-09-12 -
ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت
کوردستان 10:35 AM - 2026-09-12 -
"تەرزەی ناوچەکە" تارمایی دوای ئەمریکا
بیروڕا 10:06 AM - 2026-09-12 -
گرژی و ئاڵۆزییەکانى کۆبانێ 26 قوربانى لێکەوتەوە
کوردستان 09:24 AM - 2026-09-12 -
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11




.png)

.png)
دابەزێنە

