سێ بازرگان بە 50 کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:56 PM - 2023-11-30
راگەیاندنی ئاسایشی هەرێم
لۆگۆی ئاسایشی هەرێم
باندێکی سێ کەسی کە سێ بازرگانن بە 50 کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەکرێن، مادە هۆشبەرەکەش لە جۆری کریستاڵە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەنوسی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، دوای ئەوەی لە ٢٠٢٣/١١/١٧ هەڵمەتێکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی ( ٢ )بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی (٥٠)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو باندە بازرگانە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەشەوی ٢٠٢٣/١١/٣٠ تۆمەتباری سێهەمی ئەو باندە بازرگانیە کە خۆی حەشاردابوو توانرا دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

