دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو دەستگیردەکات
کوردستان 05:20 PM - 2023-12-02
PUKMEDIA
لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی داواکراوێکی لەیاسا هەڵهاتوو ڕادەگەیەنێت، کەلەماوەی رابردوودا ئاژاوەگێڕی ناوەتەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە راگەیاندووە: "هێزەکانی ئاسایش بۆ جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی داواکراوان لەهەوڵەکانیان بەردەوامن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی ٢٠٢٣/١٢/٢ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو (م. ک. ت. ) دەستگیرکرا، لەقەزای بازیان".
ئاماژە بەوەشکراوە: "دەستگیرکردنی ئەم داواکراوە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوو چەند ئاژاوەگێڕێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەناحیەی شۆڕش تەقەیەکی زۆریان کرد و بوونە هۆی مەترسی و بێزاری هاوڵاتیانی سنورەکە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران بەپێی ماددەی (١٥) چەک فەرمانی گرتنیان بۆدەرکرا، پاش گەشتنی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆی کوردستان بە شوێنی ڕووداوەکە، تۆمەتباران بەچەک ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەوەو تۆمەتبار (مەریوان کەریم تۆفیق ) هەڵهات ، پاش ماوەیەک لە خۆ حەشاردان و خۆشاردنەوە ، ئەمڕۆ ( ٢/ ١٢ / ٢٠٢٣) لە قەزای بازیان لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئاسایشەوە دەستگیرکرا، کە ناوبراو چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی بەردەستە ، ڕابردوی تاوان و تەقەکردن و رفاندنی هەیە".
دەزگای ئاسایشی هەرێم تەئکید لەوەدەکاتەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر و جێبەجێکردنی یاسا بەردەوامن .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

