رزگار حاجی حه‌مه: دادگای فیدراڵی موماته‌ڵه بهسكاڵاكهی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ناكات
کوردستان 12:31 PM - 2023-12-04
PUKMEDIA
بینای دادگای فیدراڵی
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی مه‌كته‌بی
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:"دواخستنی بڕیاری
دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌ی یه‌كێتی كه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی
هه‌رێم تۆماری كردبوو موماته‌ڵه نییه، به‌ڵكو دادگا ده‌یه‌وێت بڕیارێكی ته‌ندروست
بدات و به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات".
لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی
پێی وانیه "دادگا موماته‌ڵه به بڕیاره‌كه‌وه بكات، دیاره ده‌یه‌وێت بڕیارێك
بدات ته‌ندروست بێت، ورده‌كاری و به‌دوادچوونی زیاتر بكا."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌خولی پێنجه‌می
په‌رله‌مانی كوردستان، له ڕۆژی 2 ی مانگی پێنجی 2023، له دادگای فیدراڵی عیراق
سكاڵای له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركردووه، یه‌كێتی
داوا ده‌كات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بگۆڕێت بۆ چوار بازنه‌یی
و كورسی پێكهاته‌كانیش به‌سه‌ر بازنه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.
ڕزگار حاجی حه‌مه به‌رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای
راگه‌یاند:"رۆژی 3ی 12ی2023 واده‌ی دادگاییكردن بوو، هه‌موو به‌ڵگه‌و داتاكان
خرانه‌ڕوو، ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی
كردبوو، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند بازنهیهكداو كورسی
كۆتاكان هه‌مووی وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، دادگاش ماوه‌یه‌كی تری دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی
بڕیارێك بدات كه ورده‌كاری و به‌دواداچوون بێت."
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه 2ی مانگی 12 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر(سێ)
بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێت و پارێزگای سلێمانی (چوار) كورسی كۆتای به‌رده‌كه‌وێت.
ڕزگار حاجی حه‌مه ده‌ڵێت:"بڵاوكردنه‌وه‌ی
نوسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن، وه‌ڵامێك بووه بۆ پرسیارێكی دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆنیش
وه‌ك پێشنیار وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، وتیشی:" كۆمسیۆن وه‌ڵامێكی فهنییان داوه‌ته‌وه،
هه‌رێم سێ پارێزگایه وپارێزگای زیاتری نییه و كۆتاكانیش دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر
سێ پارێزگاكه‌دا."
دادگای فیدڕاڵی عیراق، رۆژی 27ی مانگی
دوانزەی 2023، بۆ بڕیاردان و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر یاسای
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكردووه، كه ماوه‌ی 7 مانگه
تاوتوێی سكاڵاكه ده‌كات و چه‌ندین جاره بڕیاردان له‌سه‌ری دواده‌خات.
دادوه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم دەکەن له‌بری كۆمسیۆن
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار
سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌كانی
(1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه.
یه‌كێتی له‌رێگه‌ی ئه‌م سكاڵایه‌وه ده‌یه‌وێت
بۆ هه‌ڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كار به یاسای ئه‌نجومه‌نی
نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كه ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه
ده‌ركراوه.
ئه‌گه‌ر دادگا سكاڵاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌كێتی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت دادوه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی
هه‌رێم بكه‌ن له‌بری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها (11) كورسی كۆتای
پێكهاته‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ته‌نیا (5) كورسی كۆتا بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی،
شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی
هه‌ڵبژاردن.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی
كوردستان 111 یه و (11) كورسی بۆ كۆتاكان دانراوه و له ژماره‌ی كۆتاكان 5 كورسی
بۆ كلدان و سریان و ئاشوری و 5 كورسی دیكه‌ش بۆ توركمانه‌كانه و 1 كورسییش بۆ ئه‌رمه‌نه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زانکۆی سلێمانی بەرنامەیەکی جیهانی دەخاتە خزمەتی مامۆستا و توێژەران
09:21 PM - 2026-07-28 -
عەلی زەیدی و ئەردۆگان چەند رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
05:20 PM - 2026-07-28
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
ی ن ک 12:10 PM - 2026-07-28 -
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
کوردستان 11:50 AM - 2026-07-28 -
دی ئێن ئۆ: به‌رهه‌مهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابه‌زیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27



.jpg)



دابەزێنە

